گۆرانی ئەمڕۆ: ژینا ئەمینی

KOM Music بە بۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی گۆرانییەکی کوردی بە ناوی "ژینا ئەمینی" بڵاوکردەوە.

 

گۆرانییەکە کە تێکست و ئاوازەکەی لەلایەن ڕیدوان ئیبریەوەیە نووسراوە، ڕیدوان ئیبری هەستی خۆی سەبارەت بە گۆرانییەکە بەم شێوەیە دەربڕی: "لەم سەردەمەدا کە مرۆڤەکان تەنانەت لەناو خۆیاندا ناتوانن سیستەمێک بنیاد بنێن، عەقڵیەتی دواکەوتووی دەوڵەت بە پێچەوانەی ئیرادەی ژیان لە سووڕانەوەدایە، سیستەمەکە لە دژی قژی ژنێکی گەنج شکست دەهێنێت و هەست بە شەرم ناکات. لەم حاڵەتەدا تەنها تۆ دەتوانیت بوونی خۆت ڕوون بکەیتەوە، لە سەردەمی وەک ئەمانەدا بە دڵنیاییەوە هەموو هونەرەکان پشت بە چەکەکانیان دەبەستن، منیش ئەمجارە پێنووسەکەم بۆ ئەم پرسە خستەگەڕ و ئەم گۆرانیەم بە شەرمەوە نووسی".