تابلۆی ئەمڕۆ: پێشبینییەکانی حافز

نیگارکێش ئیمان مەلەکی لە تابلۆکەی "پێشبینییەکانی حافز"دا دوو خوشکی بەرجەستە کردووە، کە لەسەر باڵکۆنی ماڵەکەیان دانیشتوون و خولیای خوێندنەوەیان هەیە.

 

ئیمان مەلەکی، نیگارکێشی ڕیالیستی ئێرانی لە ساڵی ١٩٧٦ لە تاران لەدایکبووە، لە تەمەنی پانزە ساڵیدا بەهرەی وێنەکێشانی پەرەپێدا، لە نیگارکێشی ئێرانی مورتەزا کاتوێزیانەوە دەستی بە فێربوونی بنەما سەرەکییەکانی وێنەکێشان کردووە، کە بە یەکێک لە گەورەترین نیگارکێشەکان دادەنرا لەو کاتەدا، پاشان هونەرمەند ئیمان مەلەکی ڕێگای ئەوی گرتەبەر بۆ جیهانی پیشەیی و گرنگیدان بە هونەرە پلاستیکییەکان.

 

کارەکانی لە ساڵی ١٩٩٨ لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە چەندین پێشانگادا دەستی بە درەوشاوەیی کرد، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ لە زانکۆی تاران بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە گرافیک دیزاین دەربچێت.

 

لە تابلۆی "پێشبینییەکانی حافز"دا، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ کێشراوە، نیگارکێشەکە دوو خوشکی نیشانداوە کە لەسەر باڵکۆنی ماڵەکەیان دانیشتوون و ڕوویان لە شارە دوورەکە کردووە، لەژێر ئاسمانێکی بە هەور داپۆشراودا.

 

خوشکە گەورەکە لەسەر لێواری دیوارەکە دانیشتبوو، کتێبێکی شیعری بەدەستەوە بوو، خوشکە بچووکەکەش لەسەر ئەو فەرشە دانتێلییە دانیشتبوو کە لە ژێریاندا ڕاخراوە، چاوی لە خوشکەکەی بوو و چاوەڕێی ئەوە بوو دەست بە خوێندنەوە بکات، نیگارکێش لە تابلۆکەیدا سەرنجی لەسەر بابەتی سەرەکی بوو، کە ئەو دوو کچەیە، دەربڕینەکانی سەر سیماکانیان پیشان دەدا کە تێکەڵەیەک لە خەم و چاوەڕوانی نیشان دەدا.