تابلۆی ئەمڕۆ: ئامۆژگاری

ناوەندی هەواڵ

 

"ئامۆژگاری" تابلۆیەکی زەیتییە لەلایەن هونەرمەندی نەمسایی ڕۆبەرت پۆتزلبێرگەر (١٨٥٦-١٩٣٠)، نیگارکێشێکی ڕیالیستی کێشراوە، کە بەناوبانگە بە گرنگیدان بە وردەکارییەکان، بە بەکارهێنانی ڕەنگی تۆخ کە شوێنی سێبەرەکان لە تابلۆکەدا نیشان دەدات.

 

لە تابلۆکەیدا کە لە ساڵی ١٨٨٧دا کێشاویەتی بە ناوی “ئامۆژگاری”، ژنێکی گەنجی کێشاوە لەسەر لێواری  پلیکانەکان دانیشتووە و لە تەنیشتی پیاوێکی بەساڵاچوو لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە و دارێکی باریک لە دەستیدا بووە.

 

ئەو هونەرمەندە دیمەنەکەی لە کەشێکی پاییزدا نەخشاندووە، کە لق و پۆپی دارەکان دەردەکەون و گەڵا زەردی کەوتووەکان زەویەکە وێنای کەشی پایزی دەکەن، لە دیمەنەکەوە ڕوونە کە پیاوە بەساڵاچووەکە ئامۆژگاری بەو ژنە گەنجە دەدات.