تابلۆی "ساتەکانی ئارامبوونەوە"

هونەرمەند جۆن سینگەر لە تابلۆکەیدا ڕۆزی خوشکەزای خۆی نیشان دەدات، کە لەسەر قەنەفەیەک پاڵکەوتووە و بە ماندووی خەوی لێکەوتووە.

 

جۆن سینگەر سارجنت هونەرمەندێکی تاراوگەی ئەمریکییە و بە نیگارکێشی پێشەنگی پۆرترێتی نەوەی خۆی دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٢٥ لە شاری فلۆرانس لەدایکبووە، نزیکەی ٩٠٠ تابلۆی زەیتی و زیاتر لە ٢٠٠٠ ڕەنگی ئاوی کێشاوە، پێش ئەوەی بچێتە لەندەن لە پاریس ڕاهێنانی کردووە و زۆربەی ژیانی لە ئەوروپادا بووە.

 

تابلۆکانی لە ساڵۆنی پاریس لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی نۆزدەهەمدا نمایش کراوە، کە هونەرمەندەکە بە توانایەکی هونەری سەرنجڕاکێش جیا دەکرایەوە، بەتایبەتی توانای نیگارکێشانی بە فڵچە، ئەمەش لە ساڵانی دواتردا سەرسامییەکانی زیاتر وروژاند.

 

لەم تابلۆیەدا ھونەرمەند خوشکەزاکەی بەرجەستە کردووە، ڕۆز ماری مایکل، ژنێکی قژ قاوەیی جوان، کە لە دۆخێکی ئارامدا لەسەر قەنەفە پاڵکەوتووە و لە ژینگەیەکی ئاست باڵا دەژیاوە کە دەورە دراوە لەلایەن نوخبەی کۆمەڵگەی ئەوروپیەوە.