ژنانی مۆریتانیا بۆ سەربەخۆیی ئابووریی لە هەوڵدان

ژنانی مۆریتانیا، بە سەربەخۆیی ئابوورییان، پێگەیەکی بەهێزیان هەبووە لە چەندین بواردا، بە وتنی: نامانەوێت چاومان لە دەستی پیاوان بێت" داوایان لە دەسەڵاتداران کرد پشتگیرییان بکەن.

هاتیجە شەخنا

 

مۆریتانیا-لە مۆریتانیا سەرەڕای ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان، بەشداری ژنان لە کاری ئابووریدا لە زیادبووندایە، سالیکە بنت حەسەن، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەسەر ڕێگا میوە دەفرۆشێت و وتی: پێداویستییەکانی ڕۆژانەم و پێداویستییە ئابوورییەکانی خۆم دابین دەکەم، بە هەر شێوەیەک بێت، کاری ژنان شتێکی شەرەفمەندانەیە. زۆر گرنگە کە ژنان هەمیشە بە پێی پێویست بن.

 

"کارکردن و بەدەستهێنانی پارە مانای ئەوەیە کە پێویستت بەکەس نەبێت"

سالیکە بنت حەسەن باسی لەوە کرد کە ژنان دەبێت هەوڵ بدەن بۆ سەربەخۆیی ئابووری و وتی: کارکردن و بەدەستهێنانی پارە مانای ئەوەیە پێویستت بەکەس نییە، ژنانی مۆریتانیا سەرەتا دەبێت باوەڕیان بە خۆیان هەبێت، کاتێک باوەڕ دروست بوو خەباتیش ئاسان دەبێت، ئەگەر ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ نەبن، هەمیشە پێویستیان بە کەسانی تر دەبێت، ژنان دەبێت بەرهەمیان هەبێت و پێداویستییەکانیان دابین بکەن بەبێ ئەوەی خێزان و هاوژینەکانیان یارمەتییان بەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی متمانە بەخۆبوون بۆ ژنان.

 

"لەبەر نەبوونی هەندێک لە منداڵەکانم ناچنە قوتابخانە"

ئیندی محەمەد عەبدوڵا سەوزە و ماسی لەسەر ڕێگا دەفرۆشێت و هەوڵدەدات بژێوی خۆی دابین بکات و پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵەکانی دابین بکات، پێی وایە هیچ چارەسەرێک بۆ بارودۆخی خراپی ئابووری خێزانەکە نییە و هەوڵدەدات دەرفەتێک بۆ خۆی دروست بکات، وتی: بڕیارم داوە سەوزە و ماسی بفرۆشم، منداڵەکانم هێشتا گەنجن، هەندێکیان بەهۆی نەبوونی قوتابخانەیان بەجێهێشتووە.

 

"بەهۆی ئەوەی ساردکەرەوە نییە و زۆرجار ماسییەکان نافرۆشرێن و خراپ دەبن"

ئیندی محەمەد عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ماسیانەی کە دەیهێنێت زۆر جار خراپ دەبن چونکە ساردکەرەوەیان نییە و نافرۆشرین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: زۆرجار ئەو ماسییانەی دەمێننەوە بۆ منداڵەکانمی ئامادە دەکەم، پێویستە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا بەهێز بکرێت، پێویستە لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆ بن، هەروەها دەمەوێت شوێنێک بەکرێ بگرم بۆ ئەوەی سەوزە و ماسییەکان خراپ نەبن، داوای پشتگیری لە دەسەڵاتداران دەکەم، بۆ ئەوەی چاومان لە دەستی پێویستە پشتیوانیمان لێ بکرێت.