قەیرانی ئابووری کاریگەری لەسەر بێرییەکانیش هەیە

ئەو ژنانەی کە هەموو ڕۆژێک دەچنە زۆزانەکان، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە وەک کرێکارانی دیکە لە دۆخێکی سەختدان، چونکە ژنان بۆ چەند کاتژمێرێک لە دەشتاییەکان و گوندەکانیان کار دەکەن، بەڵام بە داهاتی شیر و پەنیر ناتوانن پێداویستی ڕۆژانە دابین بکەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جۆلەمێرگ- قەیرانی ئابووری لە وڵاتەکەدا کاریگەری لەسەر ژیانی هەمووان هەیە لە شارەوە بۆ دەشتاییەکان، لە کاتێکدا حکومەت کە قەیرانەکە وەک سیاسەتێک بەکاردەهێنێت بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی کرێ، ئەو پارەیەی کرێکار وەریدەگرێت پێش ئەوەی بگاتە ماڵەوە پێی نامێنێت و ناچارن ئاژەڵەکانیان بفرۆشن بەهۆی گرانبوونی گیا و بەنزین، بێریڤان "ژنێک کە شیر دەدۆشێت" کاتی خۆی بە بێری-شیردۆشین بەسەردەبات، ئاماژەیان بەوەکرد ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن و بۆ ئەوەی برسی نەبن کاردەکەن.

 

ژنانی بێریڤان هەموو بەیانییەک دەچنە لەوەڕگاکان لە یوکسەکۆڤا و بۆ چەند کاتژمێرێک مەڕەکان دەدۆشن، دوای گەڕانەوەیان پەنیر دروست دەکەن و ئەو شیرە دەفرۆشن کە دۆشیویانە، ژنان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نرخی شیر و پەنیر بەرزبووەتەوە بەهۆی نرخەکەیەوە و پەنیرەکەیان ماوەتەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی پەنیرو شیر بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشن ناتوانن شەکرو ئارد بکڕن.

 

"هەموو ئەو پارەیەی دەستمان دەکەوێت دەیدەین بە بەنزین بۆ تراکتۆر"

سارەت چیچەک، ژنێکی بێریڤانە و وتی: ئێمە پێشتر زۆر باش کارمان دەکرد بەڵام ئێستا وەک ڕابردوو نییە، ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر دەهاتینە ئێرە چونکە بەهایان بەزربوو پارەی خۆمان دەست دەکەوت، بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە، بەهۆی نرخی بەنزینەوە شۆفێران نرخی هاتوچۆیان بەرزکردەوە، تەنانەت ناتوانین پارەی کارەباش بەدەست بهێنین، ئەگەر مەڕەکانمان لە هاویندا لە دەشتاییەکەدا نەبن، ناتوانن بژین، ئێمە سواری تراکتۆر دەبین و دەچینە دەشتاییەکە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەمە یان مەڕەکانمان دەهێنین بۆ گوند یان هەموو پارەکەمان دەدەینە بەنزین.

 

"دۆخی ئابووری نە کڕیار نە فرۆشیار تێر ناکات"

سارەت چیچەک ئەوەشی خستەڕوو ئەوان نازانن چی بکەن بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخ بۆیە بە زیان بەرهەمەکانیان دەفرۆشن، وتی: بۆ نموونە، دوێنێ شیرم هێنابوو بۆ گوندەکە، دەبوو بە ٥٠٠ لیرە بیفرۆشم، بەڵام لەبەر ئەوەی بارودۆخی ئابووری ئەوانەی باش نین ناچاربووم بە ٤٠٠ لیرە بیفرۆشم، ئەمەش دۆخێکی وەهایە کە نە کڕیار نە فرۆشیار تێر ناکات، ئێمە بە سەختی کار دەکەین، بەڵام هەقی ماندوبوونەوەکانم دەست ناکەوێت.

 

"ئەردۆغان نرخی هەموو شتێکی بەرز کردەوە"

بەدیخان تۆپتەمەش ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێک وەک جاران نییە و ئەوان تەنها سەیری ئاژەڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی برسی نەبن، بە سەختی بژێوی ژیانیان بەو پارەیە دابین دەکەن کە لە فرۆشتنی شیر دەستیان دەکەوێت و وتی: دەبێت بێینە ئێرە و کار بکەین، ئەردۆغان نرخی هەموو شتێکی بەرزکردەوە و کردیە قەیران، پێویستە خاوەنداری لە خێزان و منداڵەکانمان بکەین، ئەگەر نەیەینە ئێرە برسی دەبین، ئێمە بە فرۆشتنی شیر و پەنیر بژێوی دابین دەکەین، پێشتر بە فرۆشتنی شیر هەموو شتێکمان بەدەستدەهێنا بەڵام ئێستا بە ئاستەم سکی خۆمان تێر دەکەین.