فرۆشیاران لە خەرتوم: بەرامبەر ئاستەنگییەکان خۆڕاگر دەبین

ژنانی سودان بر فرۆشیاری لەسەر شەقام بژێوی ژیانیان دابیندەکەن، لە لایەن خەڵک و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە ڕووبەڕووی چەندن ئاستەنگی دەبنەوە.

مەیسا قازی

 

خەرتوم- ژنانی ئاوارە و ئەوانەی لە شەڕەکان هەڵدێن لە ناوچە جیاوازەکانی سودان پەناگەیەک یان پیشەیەکیان نەدۆزیوەتەوە کە بتوانن بژێوی ژیانی خێزانەکانیانی لێوە پەیدابکەن جگە لە فرۆشتنی چاو و قاوە و خواردنەوە لە کەناری ڕێگاکان.

 

لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و تێکچوونی بارودۆخی ئابووری، کەسانی دیکەش بەهۆی بارودۆخی ژیانەوە ناچار بوون بژێوی ژیانیان بە فرۆشتنی چا پەیدا بکەن و ژنێکیش بە فرۆشتنی چا لە ناو سوودانییەکان بووە هێمایەکی دیار.

 

چای فرۆشەکان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە، لەوانە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە هەڵمەتەکاندا کە دەیانکەنە ئامانج، کە لە ناوخۆدا بە "الکشا" ناسراون، کە تیایدا زۆرجار دەست بەسەر ئامێری دروستکردنی چای فرۆشیارەکان دەگرن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ژنان بەردەوام لەسەر ئەم پیشەیە کە داهاتێکی کەمی هەیە بەڵام بژێوی ڕۆژانەیان بۆ دابین دەکات، هەروەها ئازادییان بۆ دابین دەکات لە کاتی کارکردندا کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن ئاگاداری خێزان و منداڵەکانیان بن و کارەکانیشیان ئەنجامبدەن.

 

ئەلتۆما عومەر، کە لە فرۆشتنی چا و شیرینی ناوخۆیی ناسراو بە "زالەبیە" کاردەکات، خەڵکی کردفانی ڕۆژئاوایە، دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، بەرپرسیار بووە لە سەرپەرشتیکردنی خێزانێکی ٧ کەسی کە بە فرۆشتنی چا و قاوە بژێوی ژیانی دابیندەکات، لە کاتێکدا خۆی بە هۆکارێک نەتوانێت کارەکەی بکات کچەکەی لە شوێنی کاردەکات، گلەیی لە خراپی بارودۆخی ئابووری دەکات، کە بە وتەی خۆی کاریگەری زۆری لەسەریان هەیە وەک ئەو ژنانەی کە لە فرۆشتنی چا و خواردن لەسەر شەقام کاردەکەن، چونکە کەلوپەل و ئەو کورسیانەی بۆ کڕیارەکانی دادەنێن هەمووی بە کرێ دەهێنن.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەکاتی نەبوونیدا بەهۆی سەفەرکردن بۆ بینینی دایکە نەخۆشەکەی، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنەکەی،" ئێستا لەبەر خۆردا دانیشتووم بۆ ئەوەی کار بکەم، چونکە ناچارم، چونکە منداڵم هەیە کە دەخوێنن، ماڵی کچەکەم سووتا، بۆیە ئەویش لەگەڵ ئێمە دەژی."

 

ئامینە ئیبراهیم، ​​کە لە نزیک نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ کەیر لە خەرتومی پایتەخت کاری فرۆشتنی چا دەکات، باسی لەوە کرد کە ماوەی ١٥ ساڵە لە پیشەی فرۆشتنی چادا کاردەکات، و ڕوونیکردەوە کە ئەو هەڵمەتانەی لە دژی ئەوان ڕێکخراون لەلایەن دەسەڵاتدارانی “الکشا” کە هەڵدەکوتنە سەر ئەو ژنانەی کە لەوێ کاردەکەن و دەڵێن کە دەبێت ئەو شوێنە جێبهێڵن کە ئەو ژنانە بۆ سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بەکاریدەهێنن.

 

عایشە عومەر دووپاتی کردەوە کە ناتوانێت شوێنەکە بەجێبهێڵێت، بەو پێیەی لە هەلومەرجێکی سەختدا کار دەکات بۆ ئەوەی بژێوی خێزانەکەی دابینبکات، هەروەها بەهۆی ئەوەی نەخۆشە، تەنها لە ڕۆژدا کار دەکات، خوشکەزاکەشی لەبری ئەوە ئێواران کار بۆ دەکات، کاتێک هەڵیانکوتاوەتە سەر خوشکەزاکەی کە لەوێ کاری کردووە و هەڕەشەیان لێکردووە بۆیە بۆ ماوەی هەفتەیەک نەیانتوانیووە کاربکەن.

 

زۆرێک لە ڕێکخراوەکان چالاک بوون بۆ داکۆکی لە مافەکانی ئەم گرووپە، لە نێو ئەو گرووپانەی ژنان کە لە ئێستادا چالاکن بە مەبەستی یارمەتیدانی فرۆشیارانی چا و خواردن و داکۆکی لە مافەکانیان، "گرووپی دایس فێمینیست" هەیە، کە دەستپێشخەرییەکە کار بۆ بەهێزکردنی ژنان دەکات لە ڕووی ئابوورییەوە لە بواری کاری نافەرمی وەک چا و فرۆشیارانی خواردن، ئیدانەی بەرپرسانی کرد بۆ ئەو هەراسانکردنەی کە بەرامبەر فرۆشیارە ژنەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەنجامدەدرێت.

 

بەرپرسانی دەستپێشخەرییەکە دووپاتیان کردەوە کە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و زانینی ئەو کێشانەن کە ئەو ژنانە بەدەستیەوە دەناڵێنن بە چوونیان بۆ شەقامەکانی خەرتوم و گوێگرتنیان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

 

فیدا محمد، یەکێکە لە بەرپرسانی دەستپێشخەرییەکە، ڕوونیکردەوە، زانیارییان لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە کۆکردوەتەوە: "کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی ژنان بەگشتی، هەروەها لە فرۆشیارانی چا و قاوە ژنانی خوێندەوار و نە خوێندەوار هەیە، ئێمە بەدوای ئەو پاڵنەرانەدا دەگەڕێین کە وای لێکردوون لەم بوارەدا کاربکەن و لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنین ئەگەر پڕۆژەی دیکەیان بۆ دابین بکەین، ئایا پێیان باشە کاریان لەسەر بکەن یان لە کارەکانی ئێستایاندا بمێننەوە، چونکە دەمانەوێت ژنان بەهێز بکەین."

 

 فیدا محمد ئاماژەی بەوەدا کە ئاستەنگی دارایی لەبەردەمیاندایە، بەو پێیەی هەوڵدەدەن پارە و کاتی پێویست دابین بکەن و هەماهەنگی لەنێوان خۆیاندا بکەن بۆ ئەوەی کارەکان بە شێوەیەکی گونجاو بەڕێوەببەن شێوازێک لە ژێر ڕۆشنایی سەرقاڵبوونیان بە خوێندن و کاری زیادە بە مەبەستی دابینکردنی سەرچاوەی ماددی پێویست.

 

فیدا محمد و هاوکارەکانی لە قۆناغی کۆکردنەوەی زانیاریدا بەهۆی هاوکاری نەکردنی فرۆشیارانی چا و خواردن لەگەڵیاندا تووشی کێشەی دیکە بوونەتەوە، بەڵام تا ئێستاش کارێکی زۆر دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی کە ئەم گروپە لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە بەرکەوتەی دەبن، کە تا ئێستاش بە ڕوانگەیەکی نەرێنی سەیری ئەو ژنانە دەکات کە بۆ کارکردن لە شەقام دادەنیشن.