قەیرانەکان لە تونس زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنانی گوند هەیە

کاری سەرەکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ژنان لە تونس ئێستا لەسەر مافەکانی ژنانی تونس و سنوردارکردنی بەشداری سیاسی و توندوتیژی دژی ژنان و بێکاری و هەژارییە.

نازیحە بۆسیدی

تونس- قەیران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بواری ئابوری و کۆمەڵایەتی سەرچاوەی ئەم دۆخەیە و ئەو شەڕەی لەسەر هەرێم دەکرێت گەورەترین کاریگەریی لەسەر ژنان هەیە، لەتونسیشدا بارودۆخی قەیرانی ئابووری و کۆمەلایەتی و ئەو کردارانەی کە بەعەقڵی دەوڵەتی پیاو ئەنجامدراون و هەوڵی سیاسی بۆ دوورخستنەوەی ژنان لەزۆر ڕووەوە دەبێتە فشارێکی گەورە لەسەر ژنان، بارودۆخی ئێستا بەرەو خراپتر دەچێت، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی لە گوندەکاندا دەژین.

 

ئەسما عەیادی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی جندۆبا وتی: "لەمپەری زۆر هەیە بۆ ژنان لە گوندەکان چونکە ژنان ڕێگەیان پێنەدراوە خاوەنی ویست و بڕیارێک بن ناتوانن خۆیان و دەرفەتەکانیان پێشبخەن".

 

ژنان بەبێ بیمەو بە پارەی زۆر کەم کار دەکەن

ئەسما عەیادی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ژنانی دانیشتووی گوند بە چەندین شێواز لەژێر فشاردان لەسەر کارەکانیان و بەردەوامیشی دا و وتی: "پێویستە چارەسەرێک بۆ جوڵەی نادڵنیای جووتیارانی ژنان لە نێوان شارەکاندا بدۆزینەوە،  دەزانرێت کە دەبێت لە سەختترین حاڵەتدا بەبێ بیمەی تەندروستی و بە مووچەی کەم کار دەکەن بۆ بژێوی ژیانیان".

 

ژنانی کارکەر لە نێوان خاوەن زەوی و سەرفەکاندا نێوەندگیری دەکەن، بە بێ ئەوان کارەکە تەواو نابێت کۆمەڵەی ژنانی گوند کار بۆ دروستکردنی بیمەی تەندروستی ژنان لە گوندەکاندا دەکەن.

 

"ئێمە ژنان و گەنجان پەروەردە دەکەین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا"

ئەسما عەیادی، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە بۆ پشکی ژنان بە نیوە کەمی کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە هەوڵ دەدەن ژنان و گەنجان بۆ هەڵبژاردن پەروەردە بکەن و وتی: "لە هەموو خولەکانی هەڵبژاردندا ئێمە هەمیشە پەروەردە ڕێکدەخەین و نوێترینیان لە کاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بوو هەموو جارێک پشتیوانی لە ژنان و گەنجان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها ژنانی گوند لە ئاستەنگەکان ئاگادار دەکەینەوە و پەروەردە دەکەین".

 

بەشێکی زۆری ژنان بەشداری دەنگدان ناکەن و ئەو ژنانە جووتیارن کە دەبینن کاتێک دەچنە بنکەکانی دەنگدان کاتیان بەتاڵە و بۆ ڕۆژێک کرێی خۆیان لە دەست دەدەن بۆیە لە خۆیان دەپرسن: ئەم هەڵبژاردنە چیمان بۆ دەهێنێت و چ سوودێکی لێ وەردەگرین؟ کۆمەڵەی ژنانی گوند دەتوانن لە ڕێگەی پەروەردەی ژنانەوە کاریگەری لەسەر بەشداری ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا بکەن، ئێمە بینیمان کە زۆربەیان زانان و باوەڕیان بە گرنگی ڕۆڵەکەیان هەیە، هەرچەندە ئاستی پەروەردە و ڕۆشنبیریشیان بەرز نییە".