سنە
شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن یونسکۆوە ئەمساڵ وەک "پایتەختی نەورۆز" هەڵبژێردرا، گەنجانی سنە بەجل و بەرگی کوردی و هەڵپەڕکێ ئەو بڕیارەیان پیرۆزکرد.
ئاگری نەورۆز ئەمساڵ هەم بە گەیشتنی جەژنی نەورۆز و هەم بەبحنەی بڕیاری ناساندنی سنە بە پایتەختی نەورۆز زوو دەستی پێکرد، پۆستەرەکانی نەورۆز لە مەیدانی ئازادیەوە دەستیپێکرد و لە زۆربەی ناوچەکانی شارەکە هەڵواسرا.
هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەندامانی یونسکۆ بەشداری پیرۆزباییەکە بکەن.




