مەخمور
ئەمڕۆ لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزی ٢٧٢١ی کوردی دەستیپێکرد، ئاهەنگەکە لە ناوەندی کلتور و هونەر لەناو کامپەکە ڕیکخرا و بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کەمپەکە بە منداڵ و ژن وپیاوەوە بەشداربوون.
سەرەتای ئاهەنگەکە بەشداربووان خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان، پاشان پیرۆزبایی نەورۆزی مەخمور لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپی مەخمور پێشکەشکرا.
ئاهەنگەکە بە میوزیک و شانۆ. و هەڵپەرکی بەردەوام بوو، هەریەک لە هونەرمەندان دیار دەرسیم، شەوکەت و گروپی هەڵپەڕکێی کەوای زێڕین بەرهەمی خۆیان پێشکەشکرد.
ت.پ



