سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماجدی مۆڵی شاری سلێمانی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ژنانی گەنجی تێکۆشەر پێشەنگایەکی وێنەیان بۆ کۆمەڵێک ژنی بەهرەدار کردەوە.
لە پێشەنگاکەدا کە تایبەت بوو بە ژنانی گەنجی بەهرەدار، ١٦ تابلۆ نمایشکرا، کە هێمابوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و نیشاندانی هێز و ئیرادەی ژنای بە گشتی و ژنانی گەنجی کورد بە تایبەت.
بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشەنگاکە بەردەوام بێت.




