گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە

لە یادکردنەوەی چلەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەند چۆپی فەتاح کلیپێکی بە ناوی سەربەستی بڵاوکردەوە.

گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە
ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

 

ناوەندی هەواڵ

بۆ یادکردنەوەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و ئەو ڕاپەڕینە مێژووییەی ڕۆژهەڵات و گەلانی ئێران هونەرمەند چۆپی فەتاح لە چلەی ژینا ئەمینی کلیپێکی بە ناوی "سەربەستی" بڵاوکردەوە .

 

ئەمڕۆ ٢٧ تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی هونەرمەند چۆپی فەتاح لەگەڵ دووپاتکردنەوەی " ژن، ژیان، ئازادی " کلیپێکی بۆ گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

ستافی دەرهێنانی کلیپەکەش بەم جۆرە بوو، گۆرانیبێژ: چۆپی فەتاح، ئاواز: بورهان موفتی، تێکست: پاوڵ ئێلوارد، وەرگێڕان: دکتۆر کەمال میراودەلی، ڕێکخستن و گیتار: ئەمین جاف، میکس و ماستەرکردن: پرینس سلۆمۆ، کامێرا:  ئەحمەد جەلال و هاوژین بلانکا، یاریدەدەری بەڕێوەبەر: هاوژین بلانکا.