لەمیس بەتول گەنجترین ڕۆماننووسە لە سودان

گەنجترین ڕۆماننووس لە سودان پێنووسەکەی بەکارهێنا بۆ نووسینی بیرو بۆچوونەکانی لە ژێر ڕۆشنایی شەڕ و پێشێلکاری و فشارە دەروونییەکان، بۆ ئەوەی لە نووسیندا دەرچەیەک بدۆزێتەوە بۆ دەربازبوون لە ژاوەژاوو ئاڵۆزی.

میرفەت عەبدولقادر

 

سودان-لەمیس بەتولی سودانی، خوێندکاری قۆناغی ناوەندییە، یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی "بیرەوەرییەکانی نەهامەتی" بڵاوکردەوە، کە تیایدا تیشک دەخاتە سەر ئەو تەحەددایانەی لە تەمەنێکدا ڕووبەڕووی گەنجان و ژنان دەبنەوە کە بە مەترسیدارترین دادەندرێت بۆ داهاتوویان.

 

لەمیس بەتولی ١٥ ساڵ وتی: من لەو کاتەوە دەستم بە نووسینی چیرۆک کرد کە لە پۆلی دووی سەرەتایی بووم، کاتێک مامۆستاکەم بەهرەی منی لەم بوارەدا دۆزیەوە، باوکم پشتگیرییەکی زۆری کردم تا گەیشتمە ئەو شوێنەی ئەمڕۆ لێی دەژیم.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەرتوک و خوێندنەوەدا، ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا ٥٠٠ پەرتوکی خوێندووەتەوە لەکاتێکدا خۆی ئامادەکاری دەکرد بۆ بەشداریکردن لە چالێنجەکەی خوێندنەوەی عەرەبی، پێشبڕکێیەک کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو و تێیدا خوێندکاران لە هەموو جیهانی عەرەبیدا بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد، کە تیایدا پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبی بەدەستهێنا و دوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی، بەشداریکردنی و بەشداری ژنانی تری سودان بەهۆی ئەو شەڕەی خەونەکەی لەناوبرد، هەڵوەشایەوە.

 

دوای سێ ساڵ ڕۆمانەکەی چاپ کرد

سەبارەت بە ڕۆمانەکەی “بیرەوەرییەکی نەهامەتی”، ئاماژەی بەوەکرد، لە پۆلی شەشەمی سەرەتاییدا نووسیویەتی و لە هەمان ساڵدا دوای سێ ساڵ لە نووسینی ڕۆمانەکە، پێشکەشی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کردووە، کە تیایدا قبوڵکردنی بەرفراوانی بەدەستهێناوە.

 

ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە وەک لەمیس ئاشکرایکرد، ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە گەنجان و ژنان لە قۆناغێکی گرنگی ژیاندا هەستی پێدەکەن لە شێوەی یاداشتنامەیەکدا کە چیرۆک و سەرگەرمی لەخۆدەگرێت، کۆمەڵگە بە داب و نەریتی و بەهاکان بەڕێوەدەچێت، بۆ ژنان و گەنجان دەرفەتی نەڕەخساندووەو ملکەچ نەبووە بۆیان.

 

بانگەوازی بۆ تیشک خستنەسەر پرسی ژنان

لەمیس بەتول بانگەوازی کۆمەڵگەی کرد، لەوانە نووسەران، ئەکتەران، گۆرانیبێژان و کەسانی دیکە، کە ڕۆشنایی بخەنە سەر پرسەکانی ژنان و ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، وتی: پشتگوێخستن لە جیهانی دەرەوەدا هەیە سەبارەت بە پێشێلکاری و توندوتیژی کە ژنانی سودان بەریکەوتوون، نووسینەکانم سەبارەت بە شەڕ، کە لە سەرەتای جەنگەوە دەستم بە نووسینی کردووە، بە ناوی “نامە و شەڕ”، ئەو چیرۆکە دڵتەزێنانە دەگێڕمەوە کە لە کاتی شەڕی سودان ڕوویانداوە.