شنگال
ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسانە کە بەپێی ساڵنامەی مانگە. ئەو ئێزدیانەی ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن، دوێنێ بە کوڵاندنی هێلکە و دروستکردنی کولیچە ئامادەکارییەکانیان بۆ جەژن تەواو کرد، هەروەها بنەماڵەی شەهیدان پێش خەوتن سەردانی گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدانیان کرد و مۆمیان داگیرساند.
هێلکە بە پێی ڕەنگەکانی سروشت دەڕازێنرێتەوە
لە سەروبەندی جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسان کە ساڵی نوێی کۆمەڵگەی ئێزدییە، چەندین ئامادەکاری بەرفراوان کرا. بۆ جەژن خواردنی تایبەت ئامادەکرا، نان و کولیچە ئامادەکرا، خێر دابەشکرا. بەپێی باوەڕی ئێزدیەکان هێلکە هێمای جوانی جیهانە و بەو پێیەی لە مانگی نیساندا هەموو ڕەنگێک لە سروشتدا ئامادەیە، ئەمڕۆ هەزاران هێلکە بەم ڕەنگانە ڕازێنراونەتەوە.
هەموو ساڵێک یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان و هەفتەی دووەمیش لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدیەوە وەک جەژنی باوکە شێخ بەڕێوەدەچێت








