کۆمەڵەی "هونەر بۆ هەموو کەسێکە" کرایەوە

دوێنێ یەکشەممە ٥ی ئەیلول، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی ژنان بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و چالاکوانانی TJA دەستیپێکرد.

دوێنێ یەکشەممە ٥ی ئەیلول، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی ژنان بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و چالاکوانانی TJA دەستیپێکرد.

ئامەد

 

کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی ژنان "KASED" کە بە بە دروشمی "هونەر بۆ هەموو کەسێکە" بە کۆنسێرتێک بینای خۆی کردەوە چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA"، جێگرانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" سمرا گوزل،  ئیبرو گونەی، پێرۆ دوندار، بەڕێوەبەری لقی SES، کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و ڕۆشنبیری میزۆپۆتامی "MED-DER" و چەندینی تر بەشدارییان کرد.

 

سەمایان بۆ گۆرانی ژنان کرد

سەرۆکی کۆمەڵەکە دیڤریم دەمیر وتاری کردنەوەی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر هۆکارەکانی کرانەوەکە و وتی: "لە هەموو سەردەمێکدا نووسینەکانی ژنان پشتگوێ خراون،  هونەری ژنان هەرگیز قبوڵ نەکراوە با هەرگیز لەبیر نەکرێت، هونەری ژن پشتگوێ نەخرێت ئێستا کاتی پاراستنی هونەری ژنانە".

 

دوای وتارەکە، گروپی ژنان هاتنە دەرەوە و بەشداربووان بە فرمێسک و چەپڵە ئاهەنگی کردنەوەی کۆمەڵەیان پیرۆز کرد و سەمایان بۆ گۆرانیەکان کرد.