هونەرمەندێکی مەغریبی گۆرانییەکی هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ئێران بڵاودەکاتەوە

وەک هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ئێران و ڕاپەڕینی جەماوەری لە وڵاتدا کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی، هونەرمەندێکی مەغریبی گۆرانییەکی هاوسۆزی لەگەڵ ئەو ژنانە بڵاوکردەوە.

مەغریب

 

بەشێک لە هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی ژن، گۆرانییەکانیان کە باس لە مافەکانی ژنان و داواکارییەکانی بزووتنەوەی فێمینیست دەکەن، بە مەبەستی بەخشینی هێز پاڵپشتی ژنان لەو قەیرانانەی کە لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بڵاودەکەنەوە

 

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، گۆرانیبێژی مەغریبی نیتع قیام لەگەڵ هەریەک لە هونەرمەندان، موختار غانیا و غناوا سۆول گۆرانییەکی نوێی بۆ ژنانی ئێران و هەموو جیهان بڵاوکردەوە.

 

گۆرانییەکە ناوی "لالة مولاتی"یە، ئیلهامەکەی لە میراتی ناوچە گوندەوارییەکانی باکوری ئەفریقاوە وەرگیراوە، بەتایبەت شوێنەوارەکانی ناوچەی کناوە، هەروەها ئاهەنگێکی مۆسیقییە بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.

 

ئەو هونەرمەندە لە پارچە گۆرانییەکەدا داوای ئازادی ژنان دەکات لە هەموو جیهاندا، گۆرانییەکە کە ژن شکۆمەند دەکات و تیشک دەخاتە سەر دەوڵەمەندی شوناسەکان، نیتع قیام گۆرانییەکەی پێشکەش بە ژنانی ئێران کردووە و داوای هاودەنگی جیهانی لەگەڵ ئەوان دەکات.