خانووە دێرینەکانی بەدلیس ڕووبەڕووی مەترسی داڕمان بوونەتەوە

قوبەی هیزان کە بە پێکهاتەکەیان جوانییەک دروستدەکەن، سەرەڕای مێژووی ٣٠٠ ساڵەیان، هێشتا ماونەتەوە، قوبەکان کە خانووی لە بەرد و خشت دروستکراون، بەهۆی نەبوونی پارێزگارییەوە ڕووبەڕووی داڕمان بوونەتەوە.

 مەدینە مامەدئۆغلو

 

بەدلیس- جوگرافیای بەدلیس بە سروشت و جوانییە مێژووییەکانییەوە چاوەڕێی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوە دەکات، جوانییەکەی خەڵک سەرسام دەکات و یەکێکە لە شوێنە سەرنج ڕاکێشەکان بۆ گەشتیاران، بەتایبەت خانووەکانی کومبی سەر بە هیزان،  کومبەکان بە وێنەکانی چوار وەرزی کە میدیاکاندا بڵاودەکرێتەوە سەرنجی دەرهێنەران و فۆتۆگرافەران ڕادەکێشێت، ئەو خانووە نهۆمیانەی مێژووی ٣٠٠ ساڵەیان هەیە، بە بەرد و دار و خشت دروستكراون، بەڵام بەهۆی نەپاراستنیانەوە ئێستا لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە. 

 

٣٠٠ ساڵە ماونەتەوە
ئەم خانووانە بە دوو سێ چین دروستدەکرێن و بەیەکەوە بەستراونەتەوە، لە ناوچەی هیزان دروستکراون و دوو گوندی ناوچەکە خاوەن هەمان تەلارسازین، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی و ماوەی ٣٠٠ ساڵ تەمەنیان هەیە، ئەو خانووانە جگە لە مۆبیلیات و قەنەفە کۆنەکان هیچی تر لە دروستکردنیدا بەکارنەهاتووە و بۆنی مێژوو و دێرینیان لێدێت.

 

بەردی خانووەکان دادەڕمێن و زیان بە بیناکە گەشتووە
جگە لە جوانییەکەی، خانووەکان چەندین ساڵە شەڕی مانەوە دەکەن، لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە دەستیان بە لەناوچوون کردووە، سەرەڕای ئەوەی خەڵکی گوندەکە داوای پاراستنی ماڵەکان دەکەن، بەڵام هیچ کارێکی بۆ نەکراوە و ڕووبەڕووی داڕمان و لەناوچوون دەبێتەوە، خەڵکیش بۆ سەلامەتی خۆیان بە کۆنکرێت ماڵەکان نۆژەن دەکەنەوە کە سیمای گوندەکە تێکدەدات و مێژووەکەی لەناودەبات.