لە پێشانگای گوڵدا ژنان لێهاتوویی خۆیان نیشان دەدەن

ئەمساڵ ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ٨١ەمین پێشانگای گوڵ لە خەتوم کرد، بە نیشاندانی گوڵی جیاواز لێهاتووی خۆیان خستەڕوو.

مەیسا قادی

 

خەرتوم- دامەزراوەی بەرهەمهێنانی باخچەی سودان لە ساڵی ١٩٣٤دا لە سودان دامەزراوە، ئەمساڵ ٨١ەمین پێشانگای گوڵی لە خەرتوم کردەوەم لە پێشانگاکەدا ٢٥٠ کێڵگەی نەمام بۆ چاندن بەشدارن، ژنانی گەنجیش بە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان لە پێشانگاکەدا ڕۆڵیان هەیە.

 

سەماح ئادەم عومەر، ئەندازیاری کشتوکاڵی خوێندووە و شوێنێکی بۆ نەمام لە ماڵەکەی خۆیدا کردووەتەوە، لە پێشانگا ساڵانەکەدا بەشدارە و دەڵێت: بە ڕووەکی ناوماڵ و دەرەوەی ماڵ بەشداریم لە پێشانگاکەدا کردووە، بەڵام  ئێمە لە بوارەکەی خۆماندا ڕووبەڕووی زۆر زەحمەتی دەبینەوە.

 

"ناوچە کشتوکاڵییەکان بە باشی بەڕێوە نابرێن"

ڕەحمە عوسمان مستەفا، دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵییە وتی: دوای تەواوکردنی خوێندن دەرفەتێکی باشم بۆ کرایەوە و بزنسێکی تایبەت بەخۆمم بنیادنا، من ویستم پەرە بە کارەکانم بدەم، بەڵام بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە تووشی کێشەی زۆر بووم، ئێمە نەماممان هەیە لەو شوێنانەی کە خۆمان بەرهەمی دەهێنین، بەڵام ئەمەش تا خاڵێک ڕێگەپێدراوە، کاتێک شوێنەکەمان گونجاندن، ناچار دەکرێین نەمامگەکەمان بگۆڕین، ناوچە کشتوکاڵییەکان بە باشی بەڕێوە نابرێن و هاوکارییەکانی دەسەڵاتیش زۆر کەمن.

 

بەو نافورانەی دروستی کردووە، بەشداری پێشانگاکە بوو

ئامانی محەمەد، دەرچووی کۆلێژی هونەرە لاوانەکان و بەشی دیزاینی ناوماڵە، دوای تەواوکردنی زانکۆ دەستیکرد بە دروستکردنی نافورە و ئەمساڵ لە پێشانگاکەدا بەشداری کردووە، وتی: دیزاینی دیمەنی پێشانگاکە تەنها لە ڕووەک دروستنەکراوە، پێشبڕکێکاران لێهاتوویییان هەیە لە بواری دیزاینی ناوەوەدا، من بۆ ناساندنی بەرهەمەکانم و فراوانکردنی ژینگەی کارەکەم بەشداریم کردووە.