فێستیڤاڵی ٨ی ئادار لە گەرمیان بەڕێوەچوو

بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ٨ی ئادار، فێستیڤاڵی ٨ی ئادار لە گەرمیان بەڕێوەچوو، تێیدا ژنانی هونەرمەند و گروپە هونەرییەکانی ژنان بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لە بینای بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی گەرمیان، بەچاودێریی سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوان، فێستیڤاڵێکى تایبەت بە ٨ی ئادار بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای فێستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی ژنانی تیرۆرکراو دەستیپێکرد، دواتر وتاری لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ و ئیدارەی گەرمیان خوێنرایەوە.

 

لە درێژەی فێستیڤاڵەکەدا تپیی هونەری ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند پارچە میوزیک و گۆرانیان پێشکەش کرد، هەروەها تیپى هەڵپەڕکێی چاند نمایشێکی هەڵپەركێیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 

فێستیڤاڵی ٨ی ئادار ژنان بە ڕەنگی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد، تیپی کچانی ڕۆشنبیری خانەقین چەند تابلۆیەکیان نمایشکرد، هەوەها لە پێشەنگایەکدا کاری دەستی ژنان کرایەوە، لە کۆتایی چالاکییەکەشدا خەڵات بەخشرایە ئەو ژنانەی کە خاوەنکاری خۆیانن.

 

ت.پ