تل تەمر، شەوێک تایبەت بە گۆرانی وتن بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمر دایکان شەوێکیان تایبەت بە گۆرانی وتن بەڕێوەبرد.
حەسەکە
بەبۆنەی ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دایکانی ئاشتی و دایک و خوشکانی گەریلا دانیشتنێکی شەوانەیان لە ناوەندی کۆنگرەی ستاری ناوچەکە بەڕێوەبرد و لە دەوری لانکەی منداڵان کۆبوونەوە و گۆرانیان وت.
"دایکانی ئاشتی کۆڵەکەی شۆڕشن و ڕێبەرمان هەیە و ئێمەش دەبین"
حەمدییە کوتێ، دایکی شەهید ژیندا، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری خۆیانی پیرۆزکرد و وتی: بۆ ئیمە زۆر بە نرخە کە ڕێبەر ئۆجەلان هەموو خولەک و ژیانی خۆی لەپێناو گەلی کورد و تێکۆشانێکی درێژمەودا بەڕێوەدەبات، ئێمە وەک دایکانی ئاشتی، دایکانی شەهید، گەریلا و شەرڤان ئەو بەڵێنەی بە ڕێبەری خۆمان داوە لەبیرناکەین و هەنگاوێک بەرەو دواوە ناچین، چونکە ئەمڕۆ ئێمە کۆڵەکەی ئەو شۆڕشەین".
چنار ساڵح، دایکی شەهید باهۆز، وتی: ئەمڕۆ ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئۆجالانین کە هەموو ساڵەکانی خزمەتی ئێمە و گەلەکەمانی کردووە، چونکە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانەوە بە سایەی ئەوەوەیە، دەبێت وەک دایک ئەو شتەی دەکەوێتە سەرشانمان پێکی دەهێنین و پشتگیری دەدەینە ئەو شۆڕشە تا ڕێبەرەکەمان لەناو خۆماندا دەبینین.
پاشان هەر دایکێک کاریگەری ڕێبەر ئۆجالانیان لەسەر خۆیان هێنایە زمان و ئەو پیلانگێڕیانەی لە ڕۆژی دیلگرتنی ڕێبەر ئۆجالان و تا ڕۆژی ئەمڕۆیان شرۆڤە کرد، لە کۆتایشدا بە لانکە ڕاژەندن و لاوانەوە کۆتاییان بە دانیشتنەکەیان هێنا.
ت.پ