سلێمانی
ئێوارەی ٢٧ی ئاب، لە هۆڵی خاکی شاری سلێمانی بە هاوکاری ئینستیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر، هۆنەر، ئەدیب و ڕۆشنبیران و خوێنەران، مەراسیمێک بۆ ناساندنی پەرتوکی "من ژینم، بەڵام دڵ پر برینم" بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا نەرمین عوسمان، نووسەر، خوێندنەوەی بۆ بەرهەمە ئەدەبییەکە کرد، کە کۆی هۆنراوەکانی نووسەرە و لە دوو توێی پەرتوکێکدا کۆکراوەتەوە و بە هاوکاری هاوکاری ئینستیوتی نارین بۆ توێژینەوە بڵاوکراوەتەوە.
پەرتوکەکە لە نووسینی نووسەر ژین ڕەفیق حیلمییە و لە بارەیەوە نووسەر دەڵێت: ناوەڕۆکی هۆنراوەکانی لە بارەی کوردایەتیە.
مەراسیمەکە بە واژۆ کردنی پەرتوکە و بەخشینی بە ئامادەبووان کۆتایی هات.




