شانۆی "ژێ و پێ" نمایشکرا

لە درێژەی ئەو چالاکیانەی ئەنجام دەدرێت بۆ ٢٧ی ئادار ، ڕۆژی جیهانی شانۆ، شانۆگەری "ژێ و پێ" نمایشکرا.

سلێمانی

 

دوێنی لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی لە درێژەی چالاکیەکانی ٢٧ی ئادار، ڕۆژی جیهانی شانۆدا، شانۆگەری "ژێ و پێ" لە لایەن چەند شانۆکارێکی بەتواناوە نمایشکرا.

 

شانۆکە لە دەرهێنانی ڕێباز محەمەد جەزایە، پێش ٢١ ساڵ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان نمایشکراوە، ناوەڕۆکەکەی باس لە ژیانی ژن و پیاوێک دەکات کە مێژووی خۆیان دەگێڕنەوە و دیوارێک لە نێوانیاندا هەیە، کە هەر یەکەیان کێشەیەکی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە و تا ئەمڕۆش ئەو کێشەیە بەردەوامە، دەرهێنەر ویستویەتی ئەو جیاوازییەی کە هەیە لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا پیشانی بدات.

 

بەیان ئەحمەد، لە شانۆییەکەدا ئەکتەری سەرەکییە و ئاماژەی بەوەدا، شانۆیی "ژێ و پێ" خەونی هاوڕێیەکم بوو، دەمێکە لە پلانماندا هەیە نمایشی بکەین، هەروەها شانۆ خەونە، هەر کاتێک خەون هەبوو شانۆش دەبێت و هیوادارین ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێتە ڕاستی، شانۆ لە هەر شوێنێک بێت جێگەی خۆی دەکاتەوە و ئێمەش بەشێکین لە شانۆ و هیوادارم ژنان و پیاوانیش هەمیشە شانۆیان هەبێت.