نرخی کتێب بەڕێژەی ٪٣٠ بەرزبووەوە و پێشەنگای کتێبەکان بە بەتاڵی ماونەتەوە

 نوسەر چیدەم کەلەش کە لە پێشەنگای کتێبی مونزوور لە دەرسیم کاردەکات، ئاماژەی بەوەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کتێب بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئارەزووی خەڵک بۆ کتێب کەمی کردووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

دەرسیم- لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکان کاریگەری لەسەر ناوەندەکانی چاپکردن هەیە. بەهۆی بەرزبوونەوەی لەسەدا ٣٠ی نرخی کتێب بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، خوێنەران لە کاتی کڕینی کتێبدا دوو جار بیردەکەنەوە. خەڵک پێش کتێب گرنگی بە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دەدەن، ئەو پێشەنگایانەی بۆ فرۆشتنی کتێبیش ڕێکخراون بە بەتاڵی ماونەتەوە. نووسەر چیدەم کەلەش کە بۆ یەکەمجار لە دەرسیم ستاندێکی لە پێشەنگای کتێبی مونزوور داناوە ئاماژەی بەوەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە فرۆشتنی کتێب کەمی کردووە.

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کتێب، چاپخانەکان ناتوانن بگەنە هەموو بەشەکان

چیدەم کەلەش نووسەری کتێبی شیعر بە ناوی "هەمیشە جوان بە" لە پێشەنگای کتێب کە لە ١٣ی تەمموز لە دەرسیم بەڕێوەدەچێت، کتێب دەفرۆشێت، ئاماژەی بەوەدا بەراورد لەگەڵ ڕابردوودا، حەز و ئارەزووی خەڵک بۆ کتێب کەمی کردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان چاپخانەکان و نووسەران ناتوانن کتێب ئاڕاستەی هەموو بەشەکان بکەن، وتیشی: کتێب ئامرازێکی گرنگی ڕۆشنبیرییە و پێویستە هەموو کەسێک لە منداڵانەوە تا گەورەکان دەستیان بە کتێب بگات.

 

"نرخی کتێب بەڕێژەی ٪٣٠ بەرزبووەتەوە"

چیدەم کەلەش ئاماژەی بەوەدا کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی کتێبەکان بەڕێژەی ٪٣٠ بەرزبووەتەوە و وتی: نرخی ئەو کتێبانەی لە ئینتەرنێتیشدا دەفرۆشرێن زۆر بەرزە. بۆیە کاتێک خەڵک دەچنە ستاندی ئاسایی، جیاوازییەکی گەورە دروستدەبێت. کاتێک بارودۆخی ژیان قورستر دەبێت و نرخەکان بەرز دەبنەوە، نرخی کتێبیش بەرز دەبێتەوە.

 

چیدەم کەلەش ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی نەبوونی توانای کڕینەوە خەڵک ناتوانن بفرۆشن، ئەم پرۆسەیە زیانی گەورە بە هەردوو نووسەر و چاپخانەکان دەگەیەنێت، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو کەسانەی دەیانەوێت کتێب بکڕن و بخوێننەوە دەتوانن دەستیان بکەوێت. سەرەتا پێویستە ئابووری جێگیر بکرێت. تا چارەسەر نەکرێت ئەم کێشانە بەردەوام دەبن، پێویستە حکومەت سەرلەنوێ سەیری ئەم سیاسەتانە بکاتەوە. ئەو کەسانەی کە دێنە ئێرە لەبەر ئەوەی پارەیان نییە تێدەپەڕن و دەڕۆن، ئێمە دەمانەوێت بیکڕین بەڵام ناتوانن.