"شانۆ ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە خستنەڕووی دۆخی ژنان"

ئامینە دشراوی، ئەکتەری شانۆ و دەرهێنەر بە هونەرەکەی کێشەی ژنانی تونس دەهێنێتە سەر شانۆ و باسی لەوە کرد، بەهۆی عەقڵیەتی باڵادەستی پیاوانەوە تا ئێستاش تووشی کێشە و گرفت دەبێتەوە.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس– ئامینە داشراوی، ئەکتەری شانۆ و دەرهێنەر هەوڵدەدات لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە کێشەکانی ژنان بهێنێتە سەر شانۆ و هۆشیاری کۆمەڵگە بەرز بکاتەوە، باسی لەوەکرد، کاتێک لە شاری تەتاوین لە باشووری تونس ماوەتەوە، چیرۆکی زۆرێک لە ئازاردانی سێکسی ژنانی بیستووە، سەرنجی بۆ کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی سەر ژنان چووە، تێبینی ئەوەی کردووە، ژنان سەرەڕای بوونی ئازاردانی سێکسی بەڵام بێدەنگ دەبن، چونکە کەسێک نییە بۆ پشتیوانی ڕووی تێبکەن و هاوکارییان بکات.

 

"شانۆ پێویستە کێشەکانی ژنان بخاتەڕوو"

ئامینە داشراوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکی شانۆیە تیشک بخاتە سەر کێشەکانی ژنان و وتی: ناوی ئەو خوێندکارەم لە شانۆییەکەدا بە عەلەڤ هێناوە، کە هەراسان کراوە و نەیویستووە بێدەنگ بێت و ئەو کردەوەم ئاشکرا کردووە، ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە، کەمپەکانی زانکۆ یەکێکە لەو ناوەندانەی ژنان تیایدا تووشی هەراسانکردن دەبن.

 

ئامینە داشراوی باسی لە سەختییەکانی بواری ڕۆشنبیری و هونەر کرد و وتی: بەرژەوەندی دارایی بەرپرسان لەبەرچاو دەگیرێت، ئەوان دەیانەوێت بەم شێوەیە هەندێک ئامانجی سیاسی بەدیبهێنن، لە ئاستی شەخسیدا زۆر کێشەم هەبوو و ئێستاش هەیە، دیارترینیان عەقڵیەتی پیاوانە، چونکە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالارە و ڕێگە بە هونەری ژنان نادەن و ئاستەنگی بۆ باسکردنی کێشەکانی ژنانیش دروستدەکەن، من وەک ژنێک، هەرچەندە کێشەکانم لە عەقڵیەتی دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرن، بەڵام شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە لە بواری شانۆدا بمێنمەوە و خزمەت بکەم.

 

"دۆخی ژیانی ژنانی فەلەستینی باس دەکرێت"

ئامینە داشراوی ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگی زاهیرا بن عەمار کاریان کردووە و بەهۆی ئەوەوە چەندین نمایشیان لە تونس و وڵاتانی دیکە پێشکەش کردووە، وتیشی: گۆرانی "لە ستایشی مەرگدا" دەقێکە لە ڕۆمانی 'بێدەنگیەکانی مەرگ' وەرگیراوە و نمایشەکەی تا ئێستا بەردەوامە، منیش ڕۆڵم لە شانۆکەدا بینیوە، دەوترێت مرۆڤ نەمرە و مردن ناتوانێت مرۆڤ لەناو ببات، شانۆنامەی "تروف" کە لە لەندەن نمایش دەکرێت، باس لە بارودۆخی سەختی ژنانی فەلەستینی ئاوارە دەکات.

 

کاری دەرهێنانی بۆ چوار شانۆ کردووە

ئامینە داشراوی ئەمەی سەبارەت بەو ٤ شانۆگەرییەی کە دەرهێنەری بووە وتی: یەکەمیان "خەونێکی شەوی ناوەڕاستی هاوین" بوو، ئەم شانۆییە باس لە پەیوەندییەکانی ناو کۆمەڵگە دەکات،ی پەیوەندییەکانیان. هەروەها شانۆی "مستەلبەسە" باس لە گەشتی دۆزینەوەی بەختەوەری و خۆبەدیهێنان دەکات، زۆر کارم لەگەڵ ئەوانەی وازیان لە قوتابخانە هێناوە و کەسانی بێکار کردووە و ئەوەش بووە هۆی هەوێنی شانۆنامەی "شوعلە".

 

"بەشداری ژنان بەس نییە"

ئامینە داشراوی ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە بواری شانۆدا لە ڕووی سیناریۆ و دەرهێنەر و نواندنەوە بەشی پێویست نین و وتی: ئەندامەکانی وەک ژیانی ڕۆشنبیری، پەیوەندی خێزانی، ڕوانگەی کۆمەڵایەتی، بەرپرسیارێتی، ژیانی کۆمەڵایەتی هۆکارن بۆ ئەوەی ژنان لە بواری شانۆدا پێشەنگایەتی بکەن، بەڵام بوونی ئەو ژنانەی کە کاری بەرفراوان پێشکەش دەکەن و پرسەکان دەوروژێنن پێویستە لە تونس زیاد ببێت.