ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری، بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٨ی مارس، ئاهەنگێکی هونەری بە دروشمی "کات کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازادە" بە بەشداری هونەرمەندان و چەند گروپێکی مۆسیقی و کلتوری، ڕێکدەخەن.
ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان شەهێن تاڵەبانی، نیان عەبدوڵا، ڕووبار کاکەیی و شنیار نەجیب، هەروەها گروپی دەفژەنی ژنان"کۆما شەهید ڤیان سۆران" و گروپی هەڵپەرکێی ژنان "کۆما شەهید دەستینا قەندیل" بەشدارن.
هەر لە ئاهەنگەکەدا گروپی میوزیکی شەهید سەرحەد و گروپی شەهید ڤیان ئاهەنگەکە دەرازێننەوە.
ئاهەنگی پیرۆزکردنی ڕۆژی ژنان، ٥ی مارس ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەقارەمان بەڕێوەدەچێت.
ت.پ



