ژنێکی بەساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر ژنێکی بەساڵاچوو لە لایەن کوڕەکەیەوە کوژرا. ناوەندی هەواڵ

ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر ژنێکی بەساڵاچوو لە لایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژەی بەوەکردوە کە ئێوارەی ١٥ی شوبات هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەحرکە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ژنیکی بە ساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی كوڕه‌كه‌ی نەخۆشیی دەروونی هەیە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو کە ژنەکە تەمەنی ٧٠ ساڵەو ناوی "هەمین عەبدوڵڵا محەمەد ئەمین"ە و کوڕەکەشی تەمەنی ٣٦ ساڵە، له‌ ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە".