کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری: دەبێت بەڕێوەبەری پەوەردە دەست لەکار بکیشێتەوە
کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری بەیاننامەیەکی خوێندەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە دەبێت بەڕێوەبەری پەروەردە دەست لەکاربکێشێتەوە، هاوکات داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی ژنانیان کرد.
کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری بەیاننامەیەکی خوێندەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە دەبێت بەڕێوەبەری پەروەردە دەست لەکاربکێشێتەوە، هاوکات داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی ژنانیان کرد.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی شوبات لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو وتەیەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە وتبوی "یەکێک لە قوڕبەسەرییەکانی کەرتی پەروەردە ئەوەیە کە ٦٠٪ی مامۆستایانی پەروەردە ژنانن" لە بەیاننامەیەکدا دەربڕی.
بەیاننامەکە لەلایەن فەوزیە عەبدولکەریم، ئەندامی کەمپەینەکە خوێندرایەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەکرا سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژنی لە ڕاستی ژنێتی خۆی دوور خستووەتەوە، هەروەها ژن لەمافەکانی خۆی دابڕاوە و باوەڕی پێهێنراوە کە لاوازە، هە ئەو بیرکردنەوەو زهنیەتەیە کە کۆمەڵگا بەڕێوەدەبات، ژن لاواز دەبینێت و کۆمەڵگە بەقوڕبەسەر دەزانێت کە ژنان زۆرینەن لەناو کەرتی پەروەردە و خوێندندان".
لەبەر ئەوە داوا لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکەن دەست لە کار بکێشێتەوە، چونکە ئەگەر کەرتی پەروەردە لەسەر سیستەمێکی"پەروەردەیی وئەخلاقی، کارەکانی ڕێکبخات ئەوا ئەو جۆرە کوشتن ودەستدرێژیانە ڕوونادات".
لە کۆتایشدا داوا لە ژنان دەکەن، یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن دژی ئەو داگیرکاری و کۆمەڵکوژیانەی دەکرێتە سەر ژنان، ڕۆڵیان هەبێت لە پەروەردەکردنی تاکدا.