ڕۆزا کە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارا لە شەنگال بە خێزانەکەی شاد بووەوە

بە هاوکاری تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی، هێزەکانی ئاسایشی ژنانی ئێزدیی کۆبانێ و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژنێکی ئێزدی بەناوی ڕۆزا ئەمین بەرەکەت لە دەستی داعش ڕزگار کراو گەیشتەوە لای خێزانەکەی. شەنگال

بە هاوکاری تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی، هێزەکانی ئاسایشی ژنانی ئێزدیی کۆبانێ و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژنێکی ئێزدی بەناوی ڕۆزا ئەمین بەرەکەت لە دەستی داعش ڕزگار کراو گەیشتەوە لای خێزانەکەی.

شەنگال

 

نزیکی ٨ ساڵ بەسەر هێرشەکەی ٤ی ئابی ٢٠١٤ی داعش بۆسەر شەنگال تێپەڕبووە، لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بە هەزاران ژنی ئێزدی لە هێرشێکدا بەناوی فەرمان و کۆمەڵکوژییەوە ڕفێندراون و کوژراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، لەو ماوەیەدا چەندین هەوڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە"،  هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە" بە هاوکاری تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی و ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی کە کەوتوونەتە دەستی چەتەکانی داعش هەبووە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژنان لە دەستی هێزە تاریک و دڕندەکان ئازاد دەکرێن یەکێک لەو ژنە ئێزدیانەی کە دوای چەندین ساڵ لە تەنیایی و بێ هیوایی گەیشتۆتە خێزانەکەی ڕۆزا ئەمین بەرەکەتە.

 

لە ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشی کرد ڕۆزا ئەمین تەمەنی ١١ ساڵ بوو، بەهۆی کاری دڕندانەی چەتەکانەوە ئازاری زۆری بینیوە، لەگەڵ بنەماڵە و گەلەکەیدا، لە گوندی هێردان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرکران، ڕۆزا ٨ ساڵە لەژێر فشاری چەتەکانی داعشدایە سەرەڕای ئەو هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەی کە بینیی هیوای گەڕانەوە بۆ خاکەکەی هەمیشە لە سوچێکی دڵیدا شاراوە بوو، ئەو بەهۆی ئەوەی تەمەنی بچوک بوو نەیدەزانی چی بکات، لەو کاتەی کە چەتەکان ویستیان لە سنوری تورکیا دەربازی بکەن هێزە ئەمنییەکانی ژنان لە کۆبانێ توانیان ڕزگاری بکەن، ڕۆزا لەو کاتەدا هەستی کرد کە ئەم شوێنە سەلامەتە، بۆیە ناسنامەی خۆی ئاشکرا کرد و وتی کە ژنێکی ئێزدییە.

 

"سوپاسی ئاسایشی ژنانی کۆبانێ و هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە هاوکاریان کردووە"

بە سایەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزەکانی ئاسایشی ژنانی کۆبانێ و تەڤگەری ژنانی ئێزدی ئەمڕۆ لە شەنگال لەبەردەم بینای تەڤگەری ژنانی ئێزدی، ڕۆزا ئەمین گەیشتەوە بە خوشک و برایانی کە ماونەتەوە و توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن، بە پەرۆشی و یادەوەرییەکی زۆرەوە، هەموو کەس باوەش بۆ گەڕانەوەی ڕۆزا دەکاتەوە بۆ ژیانی نوێ، دوای گەیشتنی ڕۆزا بۆ ماڵەکەی، تۆڕی هاوکاری ژنانی ئێزدیی وتەیەکی پێشکەشکرد ئەم لێدوانە لەلایەن هەدیە فیلس، ئەندامی تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی درا.

 

هەدیە ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆزا بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ژنانی کۆبانێ ڕزگارکراوە، بۆیە وەک هاوکاری ژنانی ئێزدی سوپاسی کردن و وتی: "ئەمڕۆ ڕۆزامان ڕادەستی خێزانەکەی کرد ئێمە لەسەر ئەم ڕێچکەیەین هەتا بتوانین هەموو ژنان ڕزگار بکەین و بیانگەڕێنینەوە سەر خاکی خۆیان".

 

"جارێکی تر گەیشتمە خاکی شەنگال"

ڕۆزا ئەمین بەرەکەت هەستی گەڕانەوەی بۆ شەنگال دەربڕی و وتی: "سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ژنانی کۆبانێ و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەم بۆ ڕزگارکردنی من، پاش ئەوە بردرامە ماڵی ئێزدیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و مانگێکە لە چنگی چەتە بکوژەکان ڕزگار کرام من ئێستا گەیشتمە شەنگال و بنەماڵەکەمم بینی زۆر دڵخۆشم".

 

"هەرگیز ئەم چاکەیەی هەسەدە لەبیرناکەم"

هەروەها داپیرەی ڕۆزا خەنسە خەڵەف سوپاسی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد و وتی: "سوپاسیان دەکەم کە یارمەتی کچەکەمیان دا بگاتەوە لای من، من قوربانی ئێوەبم، من هەرگیز ئەم چاکییە لەبیرناکەم، هیوادارین هەموو ئەو ژنانەی کە هێشتا لە دەستی چەتەکانی داعشدان ڕزگار بکرێن".

 

"جەژنی خدر ئیلیاس بە گەیشتنی ڕۆزە بووە دوو جەژن"

نەچوە شەنگالی، ئەندامی تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی کە خۆشی کەوتبووە دەست چەکدارانی داعش وتی: "زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ ژنێکی دیکەی ئێزدیمان ڕزگارکرد، ئەمڕۆ جەژنی ئێمەیە خدر ئیلیاس ئەم جەژنە بە گەیشتنی ڕۆزا بووە دوو جەژن، ئێمە سوپاسی هەموو ئەوکەسانە دەکەین کە یارمەتیان داین".