مەریەم یەعقوب لە سلێمانی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەریەم یەعقوب، مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری دکتۆرا لە سلێمانی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-screenshot2022-02-17082435-jpg7b8067-image.jpg)
مەریەم یەعقوب، مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری دکتۆرا لە سلێمانی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١٦ی شوبات لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی مەریەم یەعقوب کە مامۆستای بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی زانکۆی کۆمارەو خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی سلێمانییە، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە گولـلە کوژرا.
بە پێی زانیاریەکان بکوژەکە ناوی "زیکۆ"یەو دوای ئەوەی مەریەمی کوشتووە، گولـلەیەکی بە خۆشیەوە ناوەو خۆی کوشتووە.
بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس کە بۆ میدیاکان قسەیان کردووە، مەریەم بە چەکی کڵاشینکۆف کوژراوەو ٢٠ قەوان لە شوێنی رووداوەکە ھەڵگیراونەتەوە.