"کارەساتی زیاتر دەبینین ئەگەر کورد نێوماڵی خۆی رێکنەخاتەوە"
ئارەزوو مەحمود ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەخنە لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی عێراق دەگرێت و دەشڵێت: " ئستاش کات ماوە بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و رێگرتن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە لە بەغدا". ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-241232215-1020572328719861-2594299314897540272-n-jpge443d6-image.jpg)
ئارەزوو مەحمود ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەخنە لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی عێراق دەگرێت و دەشڵێت: " ئستاش کات ماوە بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و رێگرتن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە لە بەغدا".
ناوەندی هەواڵ
ئارەزوو مەحمود لە پەڕەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسویەتی، "چوونە نێوھاوپەیمانی لایەنێکی کوردی بەتەنھا بە ئاڕاستەی دروستکردنی حکومەتی زۆرینە لە بەغدا، کورد دەباتەوە سەردەمی شۆرشی شاخ، چونکە ئاشکرایە کە کورد لەھیچ یەکێک لە جومگەو دەسەڵاتەکانی بەغدا زۆرینە نیە و ئەوکات ھاوپەیمانیەکەش بەفریای خوودی ئەولایەنەش نایەت نەوەک قەزییەی کورد".
ئاماژەی بەوەشکرد کە ھەروەک ئەوەی دوێنێ ١٥ی شوبات لە بریاری دادگای فیدراڵی بینرا بەرامبەر دۆسیەی نەوت و غاز ، ئەوکات ئەوانەی لافی زۆرینەی پەرلەمانی لێدەدەن لە کوردستان بەرلە ھەرکەس و لایەنێکی تر زەرەرمەند دەبن، بۆیە ئێستاش کات ماوە بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و رێگرتن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە لە بەغداد، چونکە ئەوکات پەلدەھاوێت بۆ ھەمواری دەستوری وەک ئەوەی لایەنێک رێککەوتنی لەسەرکردوە بێ ئاگاداری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی تری ھەرێمی کوردستان، ئەوکات ھیچ کەسێک بەفریای ئەزموونەکە نایەت.
ئارەزوو مەحمود نوسیویشیەتی، "جێنین بلاسخارت زۆر لەمێژ نیە لە زانکۆی ئەمریکی لە ھەولێر ھۆشداری داو پێیوتین "وامەزانن ئەو ھەرێمە تاسەر دەمێنێت" ، ئەو روداوانەی ئەم دوایانەی بەغدا و ھاوکێشەی سیاسی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و جیھاندا لە ئستادا پێمان دەڵێت سەردەمی تاکڕەویی و عینادی سیاسی لە کوردستان چیتر خزمەتتان ناکات، بگەرێنەوە سەرمێزی گفتوگۆ تا شەرمەزاری مێژوو نەبن".