"تێکۆشانی ژنانی گەنج لە دژی نایەکسانی جێندەر گرنگە"
وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەساڵاچووانی تونس ئەمال موسا لەسەر دیالۆگی گەنجانی عەرەب لە ڕێگەی پڕۆگرامی زوومەوە بە ناونیشانی"ڕۆڵ و تێکۆشانی گەنجانی عەرەب لە دژی نایەکسانی سەر ژنان گرنگە" ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ژنانی گەنج بۆ یەکسانیی ڕەگەزی لە ژیان و کار و سیاسەتدا گرنگە. تونس
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-750x422cc-16-02-2022-tnis-wezrajinanarnis-png9b55c4-image.png)
وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەساڵاچووانی تونس ئەمال موسا لەسەر دیالۆگی گەنجانی عەرەب لە ڕێگەی پڕۆگرامی زوومەوە بە ناونیشانی"ڕۆڵ و تێکۆشانی گەنجانی عەرەب لە دژی نایەکسانی سەر ژنان گرنگە" ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ژنانی گەنج بۆ یەکسانیی ڕەگەزی لە ژیان و کار و سیاسەتدا گرنگە.
تونس
لە ئەنجامنامەی دیالۆگی گەنجانی عەرەب سەبارەت بەڕۆڵ و تێکۆشانی گەنجانی عەرەب الە دژی نایەکسانی ڕەگەزی، وەزیری ژنان و خێزان وو منداڵ و بەساڵاچوانی تونس ئەمال موسا جەختی لەسەر پابەندبوونی تونس بە هاوسەنگی لە کۆبوونەوە هەڵبژێردراوەکاندا کردەوە.
"ئێمە دیالۆگ لەگەڵ گەنجانی عەرەب بە گرنگ دەزانین"
ئەمال ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ گەنجانی عەرەب لەسەر تێکۆشان دژی جیاوازی ڕەگەزی ڕێگا بۆ دیالۆگی نەتەوەیی لەسەر ئاستی وڵات دەکاتەوە و یارمەتی ڕێکخراوەکانی ژنان دەدات لە وڵاتانی عەرەبیدا.
هاوکات داوای کرد نەک تەنیا بۆ ڕاستکردنەوەی جیاوازی ڕەگەزی دژی ژنان، جگەلەوەش بۆ پەرەپێدانی هەلومەرجی ژنان بۆ بەگژداچوونی هەموو شێوازەکانی جیاکاری دژیان و پرەنسیپی پەرەپێدانی فراوان کە بنەماکانی یەکسانی و هەلی یەکسان هەموو خەباتە سیاسی و نەتەوەییەکان بگرێتەوە.