لە پاکستان تیمی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی دەستبەکار دەکات

دوو دەستەی سەلامەتی ژنان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ژنان لە شاری سریناگاری پاکستان دەستبەکار بوون.

دوو دەستەی سەلامەتی ژنان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ژنان لە شاری سریناگاری پاکستان دەستبەکار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشی پۆلیسی سریناگار ڕۆژی دووشەممە دوو دەستەی سەلامەتی ژنانی دەستبەکار کرد بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ژنان لە پایتەخت.

 

لە کاتی دەستبەکار کردنەکەدا ستایشی پۆلیسی ناوچەی سریناگار کرا و ئاماژە بەوەکرا کە دەسپێشخەرییەکە ڕێژەی تاوان لە دژی ژنان کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە تاوانەکان.

 

هەروەها ئەو دەستانە ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دامەزراوە پەروەردەییەکان، سەنتەرەکانی ڕاهێنەری بۆ کرداری ڕاستەوخۆ لە حاڵەتی هەر پێداویستییەکی دەرکەوتن، هەروەها هەر دەستەیەک ئەفسەری پۆلیسی ژن و کارمەندی تێدا دەبێت.

 

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە هێڵی هاریکاری تایبەت بە ژنان لە لایەن پۆلیسی سریناگارەوە دەستی پێکردووە و تایبەتە بە کێشەی سەلامەتی ژنان.