کەمپەین بۆ پشتیوانیکردنی ژنانی ئەفغانی دەستیپێکردووە

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی پشتیوانیان بۆ چالاکوانانی ژنان لە ئەفغانستان دەستپێکردووە. ناوەندی هەواڵ

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی پشتیوانیان بۆ چالاکوانانی ژنان لە ئەفغانستان دەستپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی پشتیوانیان بۆ ژنان دەستپێکرد بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشن بۆ زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر چالاکوانانی ژنانی ئەفغانی کە لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئیدارەی وڵاتەکەدا گرتووە زیادی کردووە.

 

کەمپەینەکە بە ناونیشانی "ژنان لە ئەفغانستان بە تەنیا جێ مەهێڵن" "لەگەڵ ژنان لە ئەفغانستان بوەستە" دەستیپیکردووە.

 

زۆرێک لە ژنان بەشداری کەمپەینەکەن

سینەماکار سەحرا مانی یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری لە کەمپینەکەدا کردووە و داوای پشتگیری بۆ ژنانی ئەفغانی کرد، هەروەها هودا خامۆش چالاکوانی ئەفغانی بە تابلۆ سەرنجڕاکێشەکانی بەشداری هەڵمەتەکە بوو.

 

ئەوانەی بەشداری هەڵمەتەکە بوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروشمی کەمپینەکەیان لەسەر دەستیان نووسی و وێنەیان گرت و نیوەی دەموچاویان بڵاو کردەوە.