ژنانی پارێزەر: بێدەنگی پەسەند ناکەین، ئایسەل توغلوک ئازاد بکەن

ژنانی پارێزەر لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوە و داوایان کرد زیندانیانی نەخۆش و ئایسەل توغلوک، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، لە بەردەم بینای هەدەپە لە ئیستەنبوڵ ژنانی پارێزەر، چالاکوانانی مافی ژنان و پەرلەمانتاران گردبوونەوە و داوایانکرد کە سزای ئایسەل توغلوک، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، دوا بخرێت و بەزووترین کات بە مەبەستی چارەسەرکردن ئازاد بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەڕای نەخۆشییەکەی، پەیمانگای پزیشکی دادوەری-ATK راپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە"ی داوەتە ئەو پەرلەمانتارە.

 

لە گردبوونەوەکەدا پارێزەر یەڵدا کۆچاک کۆچاک ئورفا، وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا ئایسەل توغلوک ماوەی ٥ ساڵە لە زینداندایە، ئەو یەکەم ژنە هاوسەرۆکی مێژووی پارتە سیاسییە کوردییەکانە، وتیشی: ئایسەل توغلوک یەکەم پەرلەمانتاری ژنە کە سیاسەتی لێ قەدەغە کراوە، لەدوای داخستنی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی کە ئایسەل هاوسەرۆکی بوو.

 

"ئایسەل توغلوک یەکێکە لە پارێزەرانی کۆمەڵەی ئەستەنبوڵ کە بە کارەکەی، خەباتەکەی، پێداگری لە ژیان وەک سیاسەتمەدارێک و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ شوێنەواری قووڵی مێژووی سیاسی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە، بۆیە دادگا بەهۆی یاساکانەوە ڕاپۆرتی پەیمانگای پزیشکی دادوەری وەردەگرێت بۆ دواخستنی سزاکە، بەڵام ئەنجامی ڕاپۆرتەکانی نەخۆشخانەی دەوڵەتی کۆجائەلییان گۆڕیوە و لە ئەیلولی ٢٠٢١دا ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە کە بەڕێز توغلوک دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە تا تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان".

 

ت.پ