لەقەندەهار ژنێک کوژرا

تەرمی ژنێک لە قەڕاغ ڕێگا لە پارێزگای قەندەهری ئەفغانستان دۆزرایەوە، دەربارەی ڕوداوەکە پیاوێک دەستگیرکراوە. ناوەندی هەواڵ

تەرمی ژنێک لە  قەڕاغ ڕێگا لە پارێزگای قەندەهری ئەفغانستان دۆزرایەوە، دەربارەی ڕوداوەکە پیاوێک دەستگیرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تاڵیبان کە ئیدارەی ئەفغانستانیان گرتووەتە دەست، فشارەکانیان بۆ سەر ژنان زیاد کردووە کاتێک فشارو چەوساندنەوەی ژنان لە زۆرێک لە بوارەکانی ژیاندا بەردەوامە لە ڕۆژەڤی هەموو جیهانیشدایە، بەم دواییانە کۆمەڵکوژییەکانی ژنان دەستی پێکردووەو فشار لەسەر ژنان لەو وڵاتەدا دوایی نایەت، نوێترین هەواڵی کۆمەڵکوژیی ژنان لە شاری قەندەهارەوەیە کە تەرمی ژنێک لە ناوچەکە دۆزرایەوە.

 

هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەو ژنەوە ئاشکرانییەو ئاماژە بەوەکراوە کە پیاوێک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەستگیرکراوە.