"ئەگەری مردن و بە قورسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە منداڵاندا کەمە"

بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی دەرکەوتووە، ئەگەری مردن و بە قورسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناو منداڵان و مێرمنداڵاندا زۆر کەمە.

بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی دەرکەوتووە، ئەگەری مردن و بە قورسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناو منداڵان و مێرمنداڵاندا زۆر کەمە.

ناوەندی هەواڵ


توێژینەوەکە ئاشکرایکردوە، کە لە ١٢ مانگی یەکەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا تەنها ٢٥ تووشبووی کۆرۆنا کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە بەو پەتایە مردوون.


ئەوەش خراوەتەڕوو، کە مەترسی کۆرۆنا زیاتر لە سەر ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەیە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان نەخۆشی قورسی دەمارەکانیان لەگەڵدایە، هەرچەندە لەوانیشدا بە بەراورد لەگەڵ کەسانی بەتەمن تر، کە هەمان ئەو نەخۆشیانەیان هەیە، ئەگەری ئەوەی بە قورسی تووشی کۆرۆنا ببن یان گیان لەدەست بدەن زۆر کەمترە.


لەئێستادا کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ ڤاکسینی کۆرۆنایان پێنادرێت، تەنانەت ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنیشیان هەبێت.