هۆشداری دەدرێت لە هەڵکشانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە

ڕێژەی توش بوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە ڕوو لەزیادبوونە و کەرتی تەندروستی ئەو شارەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆپارێزی زیاتر بکەن.

هەڵەبجە

 

دکتۆر شوان عومەر سوڵتان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی ژنها وتی: لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی کردووە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییانەوە لە نەخۆشخانەدا تۆمار دەکرێن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوو لەهەڵكشانە.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی ڕاگەیاند: هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا پابەند نەبوونی هاوڵاتیانە بە ڕێكارە خۆپارێزییەكان و بەشداربوونی هاوڵاتیانە لە بۆنە كۆمەڵایەتی و ئاینیەكاندا، داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە هۆشیار بن و خۆپارێزی بکەن.

 

ت.پ