نزیكەی ١٠٠ پەرلەمانتاری فەرەنسا هێرشەکان بۆ سەر گهلی كورد ئیدانە دەكەن
نزیکەی ١٠٠ پەرلەمانتاری فەرەنسا سیاسەتی جەنگ بەرانبەر بە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەن، داوایان لە فەرەنسا کردووە داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان بسەپێنێت،
ناوەندی هەواڵ
لە وتارێکدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە، نزیکەی ١٠٠ پەرلەمانتاری فەرەنسا "سیاسەتی جەنگ"ی سەرۆک کۆماری تورکیایان بەرانبەر بە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.
واژۆکارانی ئەو بابەتە کە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "لۆ جۆرناڵ دو دیمانش" بڵاوکراوەتەوە ڕایانگەیاندووە: "لە کاتێکدا ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر پوتین، دوو هێندە تاوانەکانی زیاد دەکات لە جەنگ لە ئۆکرانیا، ئەردۆغان، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەڵچوونە جیهانییەدا، پلانی هەیە کە هێرشێکی خوێناوی دیکە بکەنە سەر کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان."
نوێنەران و سیناتۆرەکان لە شیوعیەکان، لە پارتی چەپی رادیکاڵ، سۆسیالیستەکان، ژینگەپارێزان، کۆمارییەکان، و لە پارتی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن، رایانگەیاند کە سەرۆکی تورکیا بەهۆی ئەوەی لە ناتۆدایە لە چوارچێوەی ململانێی ئۆکرانیا، هەوڵی وەرگرتنی ڕەزامەندی ناتۆ دەدات بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
واژۆکارەکان ئاماژهیان بهوهشكردووه نابێت وڵاتانی رۆژئاوا چاویان له ئاستی رۆژئاوای کوردستان دابخەن، داواش له وڵاتانی ئهندامی یهكێتی ئهوروپا کردووە بۆ پاراستنی چالاكوان و كۆمهڵه كوردهكان لهسهر خاكی ئهوروپا مسۆگهر بكهن.
داواشیان لە فەرەنسا کردووە داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان بسەپێنێت، هەروەها کوردەکانی سووریا بخاتە ژێر پاراستنی نێودەوڵەتی، داواشیان کرد کە ئیدارەی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا چەندین جار هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر شەڕەڤانانی كورد لە ڕۆژئاوای کوردستان كردووە، بە ئامانجی دروستكردنی ناوچەیەكی سەلامەت، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجامدا.