نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٧ وڵاتی عەرەبی ڕووبەڕووی کێشەی کەشوهەوا بوونەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە تا ساڵی ٢٠٤٠، ١٧ وڵاتی عەرەبی ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ئاو دەبنەوە و ١٢ وڵاتیشیان لەڕووی دابینکردنی ئاوی پێویستەوە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەبن.
ناوەندی هەواڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، لە کۆی ٢٢ وڵاتی عەرەبی، تا ساڵی ٢٠٤٠، ١٧ وڵات رووبەڕووی وشکەساڵی و کەمی ئاو دەبنەوە، ١٢ وڵاتیش لە ڕووی دابینکردنی ئاوی پێویستەوە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەبن.
ههروهها ئاماژهی بهوهدا كه وڵاتانی عێراق و سوریا و سودان لهو وڵاتانهن كه له ساڵانی داهاتوودا ڕووبهڕووی كهمی ئاو دهبنهوه.
شایانی باسە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا بارانبارینی پێویست لە عێراق نەباریوە، ئەم فاکتەرە بووەتە هۆی ڕاگەیاندنی وشکەساڵی لە چەند ناوچەیەکدا و ڕووبەڕووی کەمی دانەوێڵە و بەرهەمی کشتوکاڵی بووەتەوە.