نادا داوای یەکڕیزی ژنان دەکات
نادا لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا داوای لە ژنان کرد خەباتی خۆیان یەکبخەن و هاودەنگی نیشان بدەن.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ژنانی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا-نادا سەبارەت بە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لە پرۆسەیەکدا دەستیان بە کارەکانیان کردووە کە شەڕ و هێرشەکان زیادیان کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نادا، لەکاتێکدا دامەزرا کە زاڵبوونی عەقڵیەتی پیاوسالاری و بارودۆخ و ئێش زیادیکردووە، بۆ ئەوەی هەموو جیاوازییە نەتەوەیی و سیاسی و تائیفیەکان، هاوکاری سیاسی و نەتەوەیی [نێودەوڵەتی] نەهێڵێت، پردی پەیوەندیکردن دروستدەکات و مەودای نێوان کۆمەڵگەکان ناهێڵێت، ئەو بایەی لە سەدەی ٢١دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریهەڵدا، شۆڕشی بەناوی بەهاری عەرەبی لە سوریا، یەمەن، لیبیا، سودان، عێراق و وڵاتانی دیکەی گۆڕی بۆ زستان، خەباتەکانی ئەو پرۆسەیەی کە بە شۆڕشەکان بە ناوی بەهاری عەرەبی دەستی پێکرد، بەهاری گۆڕی بۆ زستان، بەو پێیەی دەیان ملیۆن کەس بە ئارەزووی خۆیان یان بە زۆر لە شوێنەکانیان ئاوارە بوون و بە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە، ململانێ و ئاگری ئەو ململانێیانە لە ڕۆژهەڵاتی نزیکیشدا تەشەنەی کرد".
"بازنەی شەڕ فراوانتر دەبێت"
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا بۆ دابەشکردنی وڵاتان لە نێوان ئەم دوو لایەنە دەستی پێکردووە، لەگەڵ پەرەسەندنی بازنەی شەڕ لە تاکە وڵاتاندا، هەرچەندە کەرەستە و شێوازەکانیان جیاوازبن، بەڵام هاوشێوەکانی قاعیدە، نوسرە و داعش لە سوریا، بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین لە باکووری ئەفریقا، حوسییەکان لە یەمەن و عێراقیش کە نوێنەرایەتی ئایدیۆلۆژیای رادیکاڵی ئیسلامی دەکات، شەپۆلی شەڕ بڵاودەکاتەوە. هاوکات لەگەڵ شەڕ و قەیرانەکان، مادە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لەشفرۆشی، هەژاری، برسێتی و نەهامەتیش بڵاوبوونەوە".
ژنان بە تێکۆشانیان هەزاران ژنی ئێزدییان ڕزگار کرد
له بەیاننامەکەدا هاتووه كه سهرهڕای ههموو ئاستهنگهكان، ژنان هێڵی بهرگری خۆیان پێكهێناوە، "ژنان دەستیان بە تێکۆشان کرد بە بەرەوپێشبردنی میراتی خەباتی ئازادی ژنان، بە پڕچەککردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان کە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دامەزران، چالاکانە بەشدارییان لە لەناوبردنی تیرۆری داعشدا کرد بۆ پاراستنی خۆیان و گەلەکەیان، هەزاران ژنی ئێزدی ڕزگار کران کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەوە ڕفێندرابوون و بە دیل گیرابوون. کاتێک ئەم خەباتە دەیان ڕێکخراوی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆکردەوە، پێکهاتەیەکی لەسەر بنەمای هێز و هاودەنگی ژنان دروست کرد".
بانگەوازی لە ژنان دەکەن و دەڵێن: "ئێمە وەک نادا، یادی دامەزراندنی هاوپەیمانی بۆ هەموو ژنان دەکەینەوە و داوا لە ژنان دەکەین کە بە ڕێگەی ئازادی ژناندا بڕۆن، تێکۆشانیان لەگەڵ هەموو بزووتنەوە ئازادیخوازە فێمینیستەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا یەکبخەن و هاودەنگی مسۆگەر بکەن، بژی خەباتی ژنان".