شەنگال، بۆ یادکردنەوەی گیانفیدایانی ئازادی چرا هەڵکرا
لە جەژنی چلەی هاویندا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی فەرمانی ٢٠١٤دا ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال لەسەر گۆڕی شەهیدان چرای پیرۆزیان داگیرساند.
شەنگال
شەوی ڕابردوو لە گۆڕستانی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدییەکان، چرا لەسەر گۆڕی سەرجەم شەهیدان داگیرسێندرا.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی گوندی گوهبەل، مەیان ساڵح ڕایگەیاند، مانگی ئاب مانگێکی ڕەشە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، چونکە نەک هەر لەو مانگەدا دوا فەرمان ئەنجامدراوە، بەڵکو زۆرێک لە پێشەنگەکانیش لەو مانگەدا کراونەتە ئامانج، "ئێمە ئەمڕۆ هاتین بۆ ئێرە لەسەر گۆڕی گیانفیداکانمان، چرای پیرۆزمان داگیرساند، کاتێک داعش هێرشی کردە سەرمان لەم جەژنەدا بووین، ئەم مانگە بۆ ئێمە مانگێکی زۆر سەخت و بە ئازارە. لەم مانگەدا مام زەکی و مام سەید و زۆرێک لە پێشەنگەکانمان کرانە ئامانج. هەموویان بەبیردەهێنینەوە و ڕێزیان لێدەگرین".