فەهیمەی ١٧ ساڵ بریندارێکی تۆپبارانی تورکیا بوو، گیانی لەدەستدا

فەهیمە فەوزی ڕەشۆی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی شەهبا بریندار بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی حەلەب گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

سوپای داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی ڕۆژی ٢٦ی تەمموز گوندەکانی کانتۆنی شەهبایان لە بنکەکانیانەوە لە شاری عەزاز تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ٦ ژن کە لە کێڵگەکاندا کاریان دەکرد، برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تل رەفعەت، دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوچەی فافین سەر بە کانتۆنی شەهبا.

 

یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی فەهیمە فەوزی ڕەشۆ، تەمەن ١٧ ساڵ کە خەڵکی جندرێس بوو، دوای بڕینی قاچی، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی شاری حەلەب، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی حەلەب ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.