نورزان پێش چەند ڕۆژێک هەستی بە مەترسی کردووە

کوشتنی نوزان ئەلشەمەری لە بەغدای پایتەختی لەلایەن هاوڵاتیانەوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، ڕێکخراوێکیش ئاشکرای دەکات پێش چەند ڕۆژێک نورزان هەستی بە مەترسی کردووە. ناوەندی هەواڵ

کوشتنی نوزان ئەلشەمەری لە بەغدای پایتەختی لەلایەن هاوڵاتیانەوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، ڕێکخراوێکیش ئاشکرای دەکات پێش چەند ڕۆژێک نورزان هەستی بە مەترسی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ پێنج شەممە، لە ناوچەی جادیەی ناوەڕاستی بەغدا نورزان ئەلشەمەری تەمەن ٢٠ ساڵ کە لە شیرینی خانەیەک کاری کردووە، لەلایەن سێ کەسەوە ڕفێندراوە و بە چەقۆ کوژراوە.

 

هەرچەندە بەپێی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاوکرایەوە، پێش کوشتنی دەستدرێژی کراوەتە سەر نورزان، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ڕاپۆرتی لیژنەیەکی تایبەت بەو ڕووداوە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، نورزان دەستدرێژی نەکراوەتە سەر، چونكه‌ تاوانه‌كه‌ له‌شه‌قامێكی گشتی رویداوه‌ و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی داد لەوبارەیەوە دەکرێت، هاوکات وتەی شایەتەکان، داواکاری گشتی و دایکی نۆرزان وەرگیراوە، ئێستاش چاوەڕوانی ڕاپۆرتی کۆتایی دەکرێت.

 

لە بەرامبەردا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو ڕووداوە، لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا هاشتاگی مافی نورزان ئەلشەمەری قوربانی دەستدرێژی #حق_نورزان_ضحيه_التحرش  بڵاوکراوەتەوە.

هاوکات چەند گرتە ڤیدیۆیەکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە ساتی کوشتن و فڕێدانی نورزان ئەلشەمەری بێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە.

کوشتنی نورزان هەر زوو بووە جێگەی ڕەخنە و دەنگ هەڵبرینی ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕێکخراوی ئەمان بۆ ژنان لە عێراق بەیاننامەیەکی لەسەر کوشتنی نورزان بڵاوکردەووە، تێیدا ئاشکرای کردووە، ژنان بە هەموو شێوەیەک مەترسی توندوتیژی و هەڕەشە و گێچەڵکردنیان لەسەرە، ئیتر شەقامە گشتییەکانیش بۆ ئەوان جێگایەکی زامن نییە.

 

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەشیاندا، ئاماژەییان بۆ ئەوەکردووە، کە نورزان چەدن ڕۆژێک پێشتر نائارامی و مەترسی لەسەری بۆ چەند هاوڕێییەکی دەربڕیووە بەڵام کەس هاوکاری نەکردووە، بۆیە بە نهێنی هێشتنەوەی کوشتنەکەی شەرمەزارییە، داواش لە حکومەت دەکەن لە ئاستی ئەو تاوانەدا بێدەنگ نەبێت و ڕێوشوێنی پێویست بۆ وەستانی ڕشتنی خوێنی ژنانی عێراق بگیرێتەبەر، تاوانبارەکان بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.