لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ ژن گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەربەلا بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی ڕوداوێکی ئاگر کەوتنەوەوە سێ ژن لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا. ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەربەلا بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە سێ ژن لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەربەلا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە ماڵێکدا لە شارۆچکەی ئەلئەمین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەربەلا کەوتەووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی بەرگری شارستانی لەکاتی گەیشتن بەشوێنی ڕووداوەکە، ئەو سێ ژنە کە خوشکی یەکتربوون، باری تەندروستیان زۆر خراپ بووە.

ئەو سێ ژنە لە کاتی کەوتنەتەوەی ئاگرەکەدا لە ماڵەکەیاندا خەوتوون، بەهۆی هەڵمژینی زۆری دوکەڵ بێهۆشبوون و لەکاتی گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەدۆزراوەتەوە، تەرمەکانیش لە پزیشکی دادن.