کامپێکی ژنانی گەنج بە ناوی "خۆپاراستن شەڕی هەبوونە" کۆتایی پێهات
ژنانی گەنجی ئەوروپا هەموو ساڵێک وەک بەشێک لە بەرنامە هاوینەکانیان لە کەمپێکدا کۆدەبنەوە، ئەمساڵیش بە دروشمی "خۆپاراستن شەڕی هەبوونە" و بە بەشداری ٢٠ ژنی گەنج کامپەکەیان کۆتایی پێهات.
ناوەندی هەواڵ
کامپی هاوینەی ژنانی گەنج کە هەموو ساڵێک لە ئەوروپا بۆ ژنانی گەنج بەڕێوەدەبرێت، ئەمساڵیش بە دروشمی "خۆپاراستن شەڕی هەبوونە" و بە بەشداری ٢٠ ژنی گەنج، بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ کامپەکە بەردوام بوو، ژنانی گەنجی لە زۆرینەی ناوچەکانی ئەوروپاوە بەشدارییان کرد و کاتێکی خۆش و بەرنامەیەکی دەوڵەمەندیان بەڕێکرد.
لە چوارچێوەی بەرنامەی کامپەکەدا ژنانی گەنج سیمیناریان سەبارەت بە ناسنامەی ژنانی گەنج، مێژووری کوردستان، شەنگال، ژنۆلۆژی، چاند و کلتور پێشکەشکرد، لە کۆتایشدا بە ئامادەکردنی چەندین چالاکی هاوبەش کامپەکە کۆتاییهات.
ت.پ