خوێندکارانی خوێندنگەیەک لە ترسی تاڵیبان ئەفغانستان جێدەهێڵن

لە پێناو سەلامەتی ژیانیان و تەواوکردنی خوێندن، مامۆستا و خوێندکارانی خوێندنگەیەکی ئەفغانی وڵاتەکەیان جێدە‌هێڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری خوێندنگایەکی شەوان و ڕۆژی یکچان لە ئەفغانستان بە بەرپرسانی حکومەتی رواندای ڕاگەیاندووە هەموو خوێندکاران و مامۆستایان لە ترسی توندوتیژی تاڵیبان بەرەو پایتەختی ڕواندا دەڕۆن، تا ئێستاش ٢٥٠ خوێندکار و مامۆستا لەگەڵ خێزانەکانیان ئەفغانستانیان جێهێشتووە.

 

شبانه راسخ، بەڕێوەبەری خوێندنگاکە لە تویتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ڕێگەی قەتەرەوە دەچنە رواندا و لەوێ خوێندن تەواو دەکەن و بە هیوایە دۆخی ئەفغانستان باش ببێت  و بگەڕێنەوە.

 

هەروەها وتەبێژی حکومەتی رواندا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی: "بەخێرهاتنیان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە ناسنامەکانیان بە نهێنی دەهێڵێنەوە".

 

ت.پ