کۆمەڵەی ماردین هەڵسوکەوتەکەی دیدەم ئارسلان بە تاوان لە قەڵەم دەدەن

کۆمەڵەی ماردین دژی پێشکەشکارێکی شۆو تیڤی تورکی کە سوکایەتی بە زمانی کوردی کرد، هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی شۆو تیڤی تورکی، دیدەم ئارسلان، لە بەرنامەیدا بە ژنێک کە بە کوردی قسەی کرد وتی: "بە زمانی تورکی قسە بکەن، بە دروستی قسە بکەن و ئێرەش کۆمەڵگەی تورکیایە".

 

لەو بارەیەوە ڕێکخراوی ماردین سەبارەت بە دیدەم ئارسلان ئاماژەی بەوەدا کە دیدەم سوکایەتی بە زمانی کوردی کردووە، هەروەها سەردانی دادگایان کرد و ئەو کارەیان بە تاوان لە قەڵەمدا.

 

ت.پ