لە کەمپی هۆل، ژنان بە رادەستکردنی بەکرێگیراوانی داعش هەڕەشەیان لێدەکرێت
رەغد ئەحمەد، كە لە كەمپی ئەلهۆل دەژی، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێت، هەروەها هەڕەشەی رادەستكردنی بەكرێگیراوانی داعشی لێدەكرێت.
سۆرگوڵ شێخۆ
حەسەکە- کەمپی هۆل، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە مەترسیدارترین کەمپی جیهان ناسراوە جگە لەو ڕووداوە نامرۆڤانە زۆرانەی لە کەمپەکەدا ڕوودەدەن، ڕۆژانە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجە دەبنەوە، واتە لەلایەن ئەو پیاوانەی هاوسەرگیریان لەگەڵ كردووە هەڕەشەیان لێكراوە كە ئەگەر بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكەن ڕادەستی بەكرێگیراوانی داعشیان دەكەنەوە و یەكێك لەو ژنانە رەغد بەدر ئەحمەد تەمەن ٣١ ساڵە كە هەڕەشەی لێدەكرێت و ئەشكەنجە دەدرێت و لێی دەدرێت ڕۆژانە.
ڕەغەد ئەحمەد چوار ساڵ لەمەوبەر لە شاری موسڵی عێراقەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە سوریا کردووە و لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵیدا لە کەمپی هۆل لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ هاوسەرگیری کردووە، ماوەی دوو ساڵە تووشی ئەشکەنجەدان و هەڕەشەی رادەستکردنی بەکرێگیراوانی داعش دەکرێت.
'هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجە دەکرێم'
ڕەغەد بەدر ئەحمەد، کە دوای مردنی باوکی هاوسەرگیری کردووە، دەڵێت:”لە ماڵەوە ٨ خوشکین بەهۆی دۆخی دارایی زۆر سەختەوە هاوسەرگیریم کرد و لە کەمپی هۆل بووین لەگەڵ گەنجێکی عێراقی، دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوسەرەکەم ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوومەوە، وە تووشی توندوتیژی بووم، وەک چۆن ئەشکەنجەم دەدات و بە بۆری ئاسن لێم دەدات، شەوان لێمدەدات و بەیانیان دووبارە دێتەوە ناوچادرەکە بۆی دووبارە لێمبداتەوە، بەجۆرێک کە کاتێک دەچمە چادرەکە دێت و سووکایەتی بە دایکم و خوشکەکەم دەکات، ئێمە تووشی توندوتیژی دەبین چونکە کەس نییە بمانپارێزێت و بەرگریمان لێ بکات”.
"کەس یارمەتیم نادات"
رەغد بەدر ئەحمەد رۆژانە رووبەڕووی هەڕەشەی كوشتن و رادەستکردنەوەی بەكرێگیراوانی داعش دەبێتهوە، ئاماژە بەوە دەكات كە جەستەی پڕە لە پەڵەی ڕەش و شین بەهۆی ئەو لێدانەی کە تووشی دەبێت پشت، دەم و لووتی پڕ کردووە لە خوێن و بەردەوام ڕووبەرووی لێدان و توندوتیژی دەبێتەوە.
شایانی باسە لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "مرۆیی و ئاسایش" کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە پاڵپشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ٢٥ ئاب دەستیپێکردووە بۆ هێنانی ئاسایش و ئارامی بۆ کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و کوشتن، لە نۆیەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.