بەهۆی ئاگرەوە نزیکەی ٢٠ چادری ئاوارە ئێزدییەکان سووتا

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی پەنابەرانی ئێزدی باجد کەنداڵ کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠ چادر سووتا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک ئاگر لە کامپی پەنابەرانی باجد کەنداڵ کرایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠ چادری پەنابەران سووتا.

 

بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی کەوتووە و چادرەکان بە تەواوی سووتاون و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە، هیچ زیانێکی گیانیش لە ڕووداوەکەدا تۆمار نەکراوە.

 

کەوتنەوەی ئاگر لە کامپی پەنابەرانی ئێزدی سەر بە پارێزگای دهۆک ساڵانە چەندین جار دووبارە دەبێتەوە، بەشێکی حاڵەتەکان دەوترێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی کەوتنەوەی ئاگرەکانەوە نەکراوە و بۆ ڕای گشتی ڕانەگەیەندراوە.