مەڕاسیمی چلەی شەهیدبوونی ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خابوور و بارین بۆتان بەڕێوەدەچێت
مەڕاسیمی چلەی شەهیدبوونی ئەندامی فەرماندەی هێزی سووریای دیموکرات ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خابوور و بارین بۆتان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە ٢٢ی مانگدا ژیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی شەمە ٣ ئەیلوول، کاتژمێر ٥ ئێوارە مەڕاسیمی چلەی شەهیدبوونی ئەندامی فەرماندەی هێزی سووریای دیموکرات ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خابوور و بارین بۆتان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن- یەپەژە، ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خابور و بارین بۆتان، کە بە نوێنەرایەتی یەپەژە بەشدارییان لە کۆڕبەندی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردبوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە ٢٢ی مانگدا ژیانیان لەدەستدا.
ژیان تۆڵهەڵدان، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، رۆژ خابوور و بارین بۆتان بەناوی یەکینەکانی پاراستنی ژنان بەشدارییان کردووە لە کارەکانی کۆڕبەندی شۆڕشی ژناندا، ٢٢ی تەمموز لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی گیانیان لەدەستدا.
دەوڵەتی تورکیا لە دەیەمین ساڵیادی شۆڕشی ژنان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، ٢٢ی تەمموز لە دوای کۆتایهاتنی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی تورکیا بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ هێرشی کردەسەر ئۆتۆمبێلێک و لە ئەنجامدا فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە ڕۆژ خابوور، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیل-قەسەدە، ژیان تۆڵهەڵدان، فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر، بارین بۆتان ژیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی ٣ ئەیلوول لە شاری سلێمانی مەڕاسیمی چلەی شەهیدبوونی ئەو سێ ژنە شەهیدە بەڕێوەدەچێت.